تەرمی ئەڤین گۆیی بەرەو قەندیل بەڕێدەكرێت



تەرمی ئەڤین گۆیی ئەندامی كۆنسەی سەرۆكایەتی كەجەكە لە ئیستەنبوڵەوە گەیشتە شاری سلێمانی كە لە پاریسەوە بەڕێكرابوو، دواتر بۆ گۆڕستانی قەندیل بەڕێدەكرێت.

تەرمی ئەڤین گۆیی كەمێك پێش ئێستا گەیشتە مزگەوتی ئەحمەدی حاجی عەلی لە شاری سلێمانی، رێوڕەسمی ماڵئاوایی بۆ سازدەكرێت و دوایی بە ڕێدەكرێت بۆ گۆڕستانی شەهیدان لە قەندیل و لەوێ بە خاك دەسپێردرێـت.

سارا ڕەزا، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری تەڤگەری ئازادی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەوە دووەمجارە كە كۆمەڵكوژی لە پاریس ئەنجامدەدرێت، ئەوەش پلانی دەوڵەتی توركیا و داعشە دەیانەوێت ئەوروپاش ڕاكێشنە ناو گەمە سیاسییەكەی خۆیانەوە.

ئاماژەی بە ئەوەشكرد، ئەڤین 32 ساڵ خەبات و تێكۆشانی لەپێناو ئازادی گەلەكەیدا كردووە بەتایبەت ئازادی ژنانی كورد، ڕۆڵی هەبووە لە ڕووبەڕووبوونەوەكانی ڕۆژئاوای كوردستان لەگەڵ داعش.
وتیشی، ئەمڕۆ كاتژمێر 4 ی بەیانی تەرمەكەیمان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی وەرگرتەوە و دواتر بردمان بۆ مزگەوتی ئەحمەدی حاجی عەلی لە گەڕەكی بەختیاری شاری سلێمانی دوای ئەوە لە ڕێوڕەسمێكی شایستەدا بەرەو قەندیل بەڕێدەكرێت و لەوێ‌ بە خاكدەسپێردرێت.

لە هێرشێكی چەكداریدا لە 23ی دیسەمبەری 2022 سێ كورد لە ناوەندی ئەحمەد كایا لە پاریس شەهید بوون.

دوو شەو بەر لە ئێستا تەرمی سێ شەهیدەكەی هێرشەكەی پاریس لە ڕێوڕەسمێكی تایبەتدا لە ناوەندی ئەحمەد كایا لە پاریس بەرەو كوردستان بەڕێكرانەوە.

تەرمی هەریەكە لە هونەرمەندی باكووری كوردستان میرە پەروەر و چالاكەوان عەبدولڕەحمان گزڵیش لە باكووری كوردستان بەخاك دەسپێردرێن.

 

 

10 ساڵە بوودجە پشتگوێخراوە
پێت 10 ساڵە بوودجە پشتگوێخراوە
“هەرێم پەیوەندی شایستەی لەگەڵ توركیا هەیە”
دوات “هەرێم پەیوەندی شایستەی لەگەڵ توركیا هەیە”
پەیوەندیدار