ئۆتۆمبێلێک خۆی دەكات بە ماركێتێكدا و مێردمناڵێک دەشێلێت



لەگەڕەکی جوتیارانی قەزای کەلار ئۆتۆمبێلێک کۆنتڕۆڵ لەدەست دەدات، خۆی دەکێشێت بە مارکێتێکدا و مێردمنداڵێک دەكات بەژێرەوە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان بڵاویكردەوە، کەمێک پێش ئێستا ئۆتۆمبێلێکی جۆری هۆندا تکسۆن لەگەڕەکی جوتیاران کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و خۆی کێشاوە بە مارکێتێکدا و مێردمناڵێکی شێلاوە و بەسەختی برینداری کردوە.

ڕاشیگەیاندووە، بریندارەکە لەدایک بووی ساڵی ٢٠١٢ەیە و لەئێستادا بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار.

ئاماژەی بەوەشكردووە، تیمەکانی هاتووچۆ لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەستپێکردوە بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی ڕووداوەکە.

فێستیڤاڵی بەرهەمە خۆماڵییەكان لە سلێمانی دەكرێتەوە
پێشت فێستیڤاڵی بەرهەمە خۆماڵییەكان لە سلێمانی دەكرێتەوە
وەزارەتی پەروەردە وادەی پەیوەندی مامۆستایانی دیاریکرد
دواتر وەزارەتی پەروەردە وادەی پەیوەندی مامۆستایانی دیاریکرد
پەیوەندیدار