بانكی ناوەندی بڕیاری نوێی بۆ دراوی بیانی دەركرد



بانكی ناوەندی عێراق بڕیاری نوێی تایبەت بە دراوی بیانی دەركرد.

بانكی ناوەندی رێنمایی نوێی بۆ كۆكردنەوەی پێناسی گومرگی و باجەكان دەركردووە، بە پشتبەستن بە بڕیاری ژمارە 315ـی 2022ـی ئەنجومەنی وەزیران، تێیدا هۆكارەكەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە كە ساڵی دارایی كاركردن بە بودجەی 2021 كۆتایی هاتووە.

ڕاشیگەیاندووە، كاركردن بە بڕگەی یەكی ماددەی سێ تایبەت بە فرۆشتنی دراوی بیانی لە یاسای بودجەی 2021 هەڵدەوەشێتەوە و داتای پەیوەست بە هاوبەشانی سەكۆی ئەلیكترۆنی بە فەرمانگەكانی گومرگ و باج نادرێت.

ئاماژەی بە ئەوەش كردووە، دەستەی گشتی باج و دەستەی گشتی گومرگ بەپێی رێنمایی و یاسا تایبەتەكانیان كار بە وەرگرتن و كۆكرندەوەی باج و پێناسەكان لە دەروازە سنوورییەكان دەكەن.
 

پێشت ” دۆلار بازاڕی وەستاندووە”
تەرمی شەهیدێكی پاریس دەگاتەوە سلێمانی
دواتر تەرمی شەهیدێكی پاریس دەگاتەوە سلێمانی
ەیوەندیدار