نرخی دۆلار بەرزبووەوە



نرخی دۆلار جارێكی دیكە بەرزبووەوە و ئەمڕۆ 100 دۆلار بە 156 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

لە كۆتایی ساڵی 2022 دا نرخی دۆلار ناجێگیر بوو، بەردەوام نرخەكەی لە هەڵكشاندا بوو بەجۆرێك لە ماوەی دوو هەفتەدا نرخی 100 دۆلار لە 148 هەزار دینارەوە بۆ 160 هەزار دینار بەزبووە وە، دواتر نرخەكەی بۆ 151 هەزار دینار دابەزی.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 4\1\2023 جاێكی دیكە نرخی دۆلار بەرزبووەوە، یادگار حەسەن لە كۆمپانیای سەعید بۆ ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ 100 دۆلار بە 156 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

لەبارەی هۆكاری بەزبوونەوەكە وتی، بەهۆی كەمخستنەبازاڕی دۆلارە لە لایەن بانكی ناوەندییەوە كە بۆ ئەمڕۆ تەنها 43 ملیۆنی خستووەتە بازاڕەوە.

توركیا لە دیمەشقەوە بۆ ئیدلب
پێشت توركیا لە دیمەشقەوە بۆ ئیدلب
ئێران دەستگیركردنی گرووپێكی چەكداری راگەیاند
دواتر ئێران دەستگیركردنی گرووپێكی چەكداری راگەیاند
ەیوەندیدار