ئێران دەستگیركردنی گرووپێكی چەكداری راگەیاند



 

ئێران دەستگیركردنی گرووپێكی “تیرۆریستیی” لە پارێزگای سێستان-بەلۆچستان باشووری خۆرهەڵاتی وڵاتەكە راگەیاند.

ئاژانسی هەواڵیی فەرمی ئێران بڵاوی كردەوە كە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سێستان-بەلۆچستان رایگەیاندووە كە هەفتەی رابردوو گرووپێكی “تیرۆریستیی” دەستگیركراوە كە هێرشی چەكداریی كردووەتە سەر دەورییەكانی پۆلیس و پەیوەندییان بە دوژمنەوە هەیە.

لە هەواڵەكەدا باس لەوە كراوە كە گرووپە چەكدارییەكە لە سێستان-بەلۆچستان تەقەی لە دەورییەكی پۆلیس كردووە و پاش لێكۆڵینەوە ناسنامەی گرووپەكە دۆزراوەتەوە و ئەندامانی دەستگیركراون.

هەروەها باس لەوە كراوە لە دواتر وردەكاری زیاتر دەخرێتەڕوو.

نرخی دۆلار بەرزبووەوە
پێشت نرخی دۆلار بەرزبووەوە
ڕەئیسی: لەخوێنی سولەیمانی خۆش نابین
دواتر ڕەئیسی: لەخوێنی سولەیمانی خۆش نابین
ەیوەندیدار