كوێت یەكەم مانگی دەستكردی ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان كرد



 

كوێت، ناردنی یەكەم مانگی دەستكردی خۆی لە پلاتفۆڕمێكی ویلایەتی فلۆریدای ئەمریكاوە بۆ بۆشایی ئاسمان راگەیاند.

لەو هەواڵەی كە لە ئاژانسی فەرمیی هەواڵی وڵاتەكە ” KUNA “وە بڵاو كراوەتەوە ئاماژە بەوە كراوە، مانگی دەستكردی ” Kuveyt Sat-1″لە بنكەی كاپ كاناڤیرال لە ویلایەتی فلۆریداوە بە مووشەكی Falcon 9ی كۆمپانیای سپەیس ئێكسی ئەمریكی بۆ بەرهەمهێنانی كەشتی ئاسمانی و مووشەكەوە رەوانەی بۆشایی ئاسمان كراوە.
لە هەواڵەكە، ئەوە خراوەتەڕوو كە ویستگەیەك لە فاكەڵتیی زانستی زانكۆی كوێت ئامادەیە بۆ وەرگرتنی ئەو وێنە و داتایانەی كە مانگە دەستكردەكە دوای گەیشتنی بە بۆشایی ئاسمان دەینێرێت و سەرنجی بۆ ئەوە ڕاكێشا كە مانگی دەستكردی سات-١، لە چوارچێوەی پرۆژەیەكی زانكۆكەیە كە لەژێر درووشمی “كوێت دەچێتە بۆشایی ئاسمان” بەڕێوەدەچێت.
لە هەواڵەكەدا، ئاماژەی بەوە كراوە كە پاڵپشتیی دارایی پرۆژە مانگە دەستكردەكە كە ماوەی سێ ساڵی خایاندووە، لەلایەن وەقفی گەشەپێدانی زانستی كوێتەوە دابیندەكرێت و ئامانج لە پرۆژەكە پێگەیاندنی گەنجانی كوێتە لەم بوارەدا.

بەڕێوەبەری پرۆژەكە، ئەحمەد ئەلكەندەری ئەوەی ئاشكرا كردووە كە مانگە دەستكردەكە بە چواردەوری ئاسماندا دەسوڕێتەوە و خاوەن كامێرایەكی كوالیتی بەرزە كە وێنەكان دەنێرێت و لەلایەن تیمێكی شارەزاوە شیكاری بۆ دەكرێت.

كەندەری، ئەوەشی خستەڕوو كە نزیكەی ٦٧ كەس لە پلەی زانستی و شارەزایی جیاواز لەسەر پرۆژەكە كاردەكەن.

چوونی وەزیرێكی ئیسرائیلی بۆ مزگەوتی ئەقسا نیگەرانی دروستكردووە
پێشت چوونی وەزیرێكی ئیسرائیلی بۆ مزگەوتی ئەقسا نیگەرانی دروستكردووە
ماددەكانی بەشەخۆراك زیاد دەكرێن
دواتر ماددەكانی بەشەخۆراك زیاد دەكرێن
ەیوەندیدار