چوونی وەزیرێكی ئیسرائیلی بۆ مزگەوتی ئەقسا نیگەرانی دروستكردووە



 

چوونی وەزیری ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل بۆ نێو مزگەوتی ئەقسا لە قودس نیگەرانی لێكەوتووەتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، رایگەیاند، هەستیان بە نیگەرانییەكی قوڵ كردووە لە بەرامبەر هەڵكوتانەسەر مزگەوتی ئەقسا لەلایەن وەزیری ئاسایشی نیشتمانیی ئیسرائیل، ئیتمار بن گڤیر كە راستڕەوێكی توندڕەوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، نێد پرایز لە میانی كۆنگرەی رۆژنامەوانیی رۆژانەی خۆیدا لە وەڵامی پرسیارەكانی سەبارەت بە هەڵكوتانی بن غەڤیر بۆسەر مزگەتی ئەقسا وتی:” ئەم سەردانە ئەگەری پەرەسەندنی گرژییەكان و هاندانی توندوتیژی هەیە. هەروەكو گوتمان، لە ناخەوە هەست بە نیگەرانی دەكەین لە بەرامبەر هەر هەوڵێكی تاكلایەنە كە ئەمەی لێبكەوێتەوە. ئەم سەردانە لە ناخەوە نیگەرانی كردین. بێینە سەر پێگەی مێژوویی، بۆ من نییە كە لێرە پێناسەی پێگەی مێژوویی بكەم. بۆ ئەمریكا نییە كە باس لە پێگەی مێژوویی بكات”.

نێد پرایز، جەختی كردەوە كە ئەمریكا بە توندی لەگەڵ پاراستنی پێگەی مێژوویی شوێنە پیرۆزەكانی قودسە و باسی لەوە كرد كە لە دژی هەوڵە تاكلایەنەكانن بە ئاراستەی گۆڕینی پێگەی مێژوویی شوێنە پیرۆزەكان و وتی: “ئەم جۆرە هەنگاوانە قبوڵ ناكرێت”.

پرایز، ئەوەشی خستەڕوو كە ئەمریكا هیچ پەیوەندییەكی لەگەڵ بن گڤیر ئەنجامنەداوە بەڵام ئیدارەی ئەمریكا لەم ماوەیە لەگەڵ ئیدارەی نوێی ئیسرائیل گفتوگۆیان لەسەر بابەتەكە كردووە.

سەرچاوەیەك لە نووسینگەی بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند چوونی وەزیرەكە بە ڕاوێژی سەرۆك وەزیران بووە.

سەرۆك وەزیران لەكاتی چوونی بۆ یەكەم كۆبوونەوەی كابینەكە نوێیەكەی خۆی لەوەڵامدانەوەی ڕۆژنامەوانان بوارد لەوبارەیەوە.

ئوردن باڵیۆزی ئیسرائیلی لە عەمان بانگێشتكرد بۆ پێدانی یاداشتی ناڕەزایەتی لەبارەی چوونی ئەو وەزیرە بۆ نێو مزگەوتی ئەقسا.

لای خۆیەوە وەزیرە ئیسرائیلییەكە، باسی لەوەكرد مزگەوتی قودس لە ئیسرائیلە و ماڵی هەمووانە بە مسوڵمان و مەسیحی و یەهودیەكانەوە بۆ هەر كەسێك ئاساییە سەردانی بكات.

لای خۆیانەوە حكومەتی فەڵەستین و گرووپە چەكدارەكانی غەزە هۆشداری توندیان بە دەوڵەتی ئیسرائیل داوە لەسەر ئەو هەنگاوەی.

ڕەئیسی: لەخوێنی سولەیمانی خۆش نابین
پێشت ڕەئیسی: لەخوێنی سولەیمانی خۆش نابین
كوێت یەكەم مانگی دەستكردی ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان كرد
دواتر كوێت یەكەم مانگی دەستكردی ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان كرد
ەیوەندیدار