كاتی ڕاگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی ڕاگەیەنرا



بڕیارە لە 48 کاتژمێری داهاتوودا ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی ڕابگەیەنرێت و وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم ئاشكرای دەكات، ڕۆژی هەینی ئەنجامەكان ڕادەگەیەنین.

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند، ڕۆژی هەینی 19ی تەمموز، لە كاتژمێر 8ی ئێوارە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئەنجامی تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی ڕادەگەیەنین.

پێشتریش سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاندبوو، وردبینیکردن لە ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی بە هەرسێ بەشی (زانستی و وێژەیی و پیشەیی) تەواو بووە و ئەم هەفتەیە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕادەگەیەنرێت.

ئاشكراشی كردووە، لەگەڵ ئەنجامی تاقیکردنەوەکان، سەرجەم پەڕەی سۆمای یەک بە یەکی تاقیکردنەوەکان لەڕێگەی لینکێکەوە دەدرێتەوە خوێندكاران، بۆ ئەوەی سەیری وەڵامەکانیان بکەن و هیچ گومانێکیان نەمێنێت.

ئەمساڵ 122 هەزار و 15 خوێندكار لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەشداریی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 یان کردووە.

 

سەرچاوەیەک: کاتێک بۆمب خراوەتە ژێر ئۆتۆمبێلی بەرپرسەكەی پارتی پاسەوانەكان تەماشای یارییان کردووە
پێشت سەرچاوەیەک: کاتێک بۆمب خراوەتە ژێر ئۆتۆمبێلی بەرپرسەكەی پارتی پاسەوانەكان تەماشای یارییان کردووە
منداڵێك بەهۆی مەسعەدەوە گیانی لەدەستدا
دواتر منداڵێك بەهۆی مەسعەدەوە گیانی لەدەستدا
پەیوەندیدار