جێگرەوەی شەكر


 

شەكر یەكێكە لە جۆرە سادەكانی كاربۆهیدراتەكان، دەبێت گوێت لە مەترسییەكانی زیادەڕۆیی لە خواردنی بووبێت، كەواتە دەتوانرێت بە دۆزینەوەی جێگرەوەیەكی باشتر وازی لێبهێنرێت؟ لەم بابەتەدا فێر بە دەربارەی ٧ باشترین جێگرەوەی شەكر كە كێش زیاد ناكەن.

شەكر دەكەوێتە ژێر لیستی كاربۆهیدراتی سادە، زاراوەیەك كە ئاماژەیە بۆ پۆلێكی فراوانی هەموو مۆنۆدیساكاریدەكان، مۆنۆساكاریدەكان بریتین لە: گلوكۆز، گالاكتۆز، و فرۆكتۆز، لەكاتێكدا دیساكاریدەكان بریتین لە: ساكارۆز، لاكتۆز، و ماڵتۆز، و دەتوانرێت لە ڕووەك دەربهێنرێت و بەرهەمە شیرەمەنیەكان و زیاد دەكرێن بۆ خۆراكەكان؛ یان دەتوانرێت بە بەكارهێنانی پێكهاتەی ڕووەكی دروست بكرێت.

هەموو پسپۆڕانی خۆراك پێتان دەڵێن شەكر كێش زیاد دەكات، بەڵام سەرەڕای ئەوەش ناتوانین دەستبەرداری ئەم ماددە خۆراكییە بین، شەكرەكان كێش زیاد ناكەن كاتێك لە چوارچێوەی كالۆری پێویستی ڕۆژانەدا بە ڕێژەیەكی مامناوەند بخورێت، بەڵام زیانەكانی شەكر زۆرن، بەتایبەتی كاتێك زیادەڕۆیی لە خواردنی شەكر دەكرێت ، چونكە دەبێتە هۆی زیادبوونی كێش.

جێگرەوەی شەكر بریتین لە پێكهاتە كیمیاییە كەم كالۆرییەكان یان بێ كالۆری كە لەبری سوكارۆز یان شەكری سەر مێز دەخرێنە ناو خۆراك و خواردنەوەكانەوە بۆ پاراستنی تامی خۆشیان و كەمكردنەوەی كالۆری.

شیرینكەرە خۆراكییەكان: شیرینكەرەكانن كە كالۆری زیاد دەكەن بۆ ئەو خۆراكانەی كە تێیدایە.

شیرینكەرەوە ناخۆراكییەكان: كالۆری كەم یان هیچ كالۆرییان تێدا نییە.

سبەی دۆن لەبەردەم هاندەرانی یانەی نەسڕ ئامادە دەبێت
پێشت سبەی دۆن لەبەردەم هاندەرانی یانەی نەسڕ ئامادە دەبێت
دوای ٣ ساڵ… کۆرۆنا چی فێرکردین ؟
دواتر دوای ٣ ساڵ… کۆرۆنا چی فێرکردین ؟
پەیوەندیدار