سبەی دۆن لەبەردەم هاندەرانی یانەی نەسڕ ئامادە دەبێت



ئاژانسی فرانس پرێس، لە زاری وتەبێژی یانەی نەسڕی سعودی بڵاویکردەوە، ئێوارەی رۆژی سێشەممە ٣-١-٢٠٢٣، ئەستێرەی نوێی یانەکەیان کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی، لە یاریگای تایبەت بە یانەکە پێشکەشی هاندەرانی دەکات.

 

یانەی نەسڕی سعودی، ڕۆژی هەینی ڕابردوو ڕایگەیاند؛ کە گرێبەستێکی لەگەڵ ئەو یاریزانە ئەفسانەییە خاوەن ٥ تۆپی زێڕینە واژۆ کردووە بە گرێبەستێکی مێژوویی کە بڕەکەی بە زیاتر لە ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆ مەزەندە دەکرێت.

 

بەگوێرەی لێدوانی وەلید ئەلموحەیدیب، وتەبێژی یانەی نەسڕ، درەنگانی ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ڕۆناڵدۆ و خێزانەکەی و ستافی میدیایی و تەکنیکی دەگەنە ڕیاز.

 

ناوبراو پشتڕاستی کردەوە کە ئێوارەی رۆژی سێشەممە لە پارکی مارسوول لە ڕیاز ڕۆناڵدۆ  پێشکەشی هاندەران دەکرێت.

 

بە وتەی وتەبێژەکەی یانەی نەسڕ، یانەکە دەرگای یاریگاکەی بەڕووی جەماوەردا دەکاتەوە، کە لە کاتژمێر ٥.٠٠ی ئێوارە بەکاتی ڕیاز مەراسیمی ناساندنەکە دەستپێدەکات.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، یانەکەی پێشبینی دەکات هاندەران تەواوی یاریگاکە پڕبکەنەوە، کە زیاتر لە ٢٥ هەزار هاندەر لەخۆدەگرێت.

 

ئەلنەسر، پاڵەوانی خولەکە ٩ جار، دوایین جار لە ساڵی ٢٠١٩، بیری لەوە کردەوە کە “ئەم گرێبەستە زیاترە لە نووسینی لاپەڕەیەکی مێژوویی نوێ”.

 

لەلایەکی دیکەوە شازادە عەبدولعەزیز بن تورکی ئەلفەیسەڵ، وەزیری وەرزشی سعودیە، لە تویتێکدا نووسیویەتی، “دڵخۆشم کە یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی جیهان دەستپێکردنی ژیانی وەرزشی نوێی خۆی لە سعودیە دەبێت، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بەخێربێی بۆ شانشینی سعودیە.

نرخی ئەمپێری كارەبای مۆ‌لیدە بۆ مانگی ١٢ دیاریكرا
پێشت نرخی ئەمپێری كارەبای مۆ‌لیدە بۆ مانگی ١٢ دیاریكرا
جێگرەوەی شەكر
دواتر جێگرەوەی شەكر
ەیوەندیدار