دوای ٣ ساڵ… کۆرۆنا چی فێرکردین ؟



کۆڤید ١٩، ژیانی ملیۆنان کەسی لە سەرانسەری جیهان گۆڕی، ئەم ڤایرۆسە دڕندەیە کە ساڵی سێیەمی خۆی تێپەڕاندووە، بەپێی ئاماری دوایین داتاکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی تا ئێستا هۆکارە بۆ توشبوونی زیاتر لە ٦٦٠ ملیۆن کەس و زیاتر لە ٦،٦ملیۆن کەسی دیکەش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

 

هەرچەندە زۆرێک لە وڵاتان بەردەوامن لە تۆمارکردنی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و گۆراوەکانی، بەڵام ڤایرۆسەکە بەشێکی زۆری هێزی خۆی لەدەستداوە.

 

لەگەڵ سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣، بۆ هەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی نوێ لەگەڵ کۆرۆنا سەرەڕای ئەو کاریگەریانەی کە بەجێی هێشتووە، پرسیارەکە ئەوەیە، ئایا “جیهان لەم ڤایرۆسە چی فێربوو، دوای تێپەڕبوونی ٣ ساڵ بەسەر بڵاوبوونەوەیدا، ئایا ئامادەین ڕووبەڕووی هەر پەتایەکی نوێ ببینەوە؟

 

دکتۆر یەحیا عەبدولموئمین، پسپۆڕی پێشووی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ “سکای نیوزی عەرەبی” ڕایگەیاندووە، پەتای کۆڤید ١٩، گۆڕانکاری لە سیستم و پێکهاتەی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی کرد، ڕێکخراوەکە، لەوەتەی دامەزراندنی لە ساڵی ١٩٤٨، بەرەنگاری پەتایەکی وەک نەبووەتەوە کە لە سێ ساڵی ڕابردوودا بەرەنگاری بووەوە، بەو پێیەی پێشتر ڕۆڵەکەی سنووردار بوو بە بڵاوکردنەوەی زانیاری و کوتانی منداڵان، بۆ نەهێشتنی ڤایرۆسی ئیفلیجی منداڵان و سیل و سورێژە و بەشێک لە ڤایرۆسەکانی تر.

 

دکتۆر یەحیا عەبدولموئمین، دەشڵێت، ئێستا ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، بەهاوکاری حکومەتەکانی ژمارەیەک وڵات، سیستمێکی نوێی فریاگوزاری دامەزراندووە، بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر پەتایەک کە لە داهاتوودا بڵاودەبێتەوە.

 

ئاماژەی بەوەشداوە؛ جیهان فێری ئەوە بووە چۆن بەرەنگاری ببێتەوە و چۆن ئیدارەی پەتایەکی نوێ بکات، بەرهەمهێنانی دەرمان چەندە خێرایە، هەروەها چۆن ڤاکسینەکە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە بەسەر هەموو وڵاتاندا دابەش دەکرێت، ئاماژەی بەوەشکرد کە شێوازی دابەشکردنی ڤاکسینی Covid-19 نادادپەروەرانەی لەخۆگرتبوو جیاکاری لە نێوان وڵاتانی دەوڵەمەند و هەژار.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا یەحیا عەبدولموئمین، ڕایگەیاندووە؛ پەتای داهاتوو لە شێوەی ڤایرۆسێک، بەکتریایەک یان مشەخۆرێک دەبێت کە بەرگریان بەرامبەر دژە زیندەییەکان هەیە، بۆیە جەختی لەسەر پێویستی وڵاتان کردۆتەوە بۆ پەرەپێدانی سیستمی تەندروستی و توێژینەوەی زانستی و تاقیگەکانیان.

 

لەلایەکی دیکە، جۆرج لاباکی پسپۆڕی ئابووری لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ “سکای نیوز عەرەبی” ڕایگەیاند، پەتای Covid-19 “تاقیکردنەوەی فشار” بوو، بۆ کەرتە ئابوورییە جیاوازەکانی جیهان و ئەمەش توانای ئەوەی بە کۆمپانیاکان و تەنانەت تاکەکانیش بەخشی کە خۆیان لەگەڵ سەختەکاندا بگونجێنن.

 

لاباکی دەشڵێت، کاریگەرییە ئابوورییەکانی Covid-19 وێرانکەر بوون بۆ دامەزراوەکان، بەو پێیەی پەتاکە بووە هۆی بەرزبوونەوەی بەرچاوی ڕێژەی بێکاری، هەروەها جیهان بوو بە زیندانێکی گەورە، گواستنەوە و هاتووچۆ و زنجیرەکانی دابینکردن پەکیان کەوت.

 

بە وتەی لاباکی، پەتای داهاتوو، ئەگەر ڕووبدات، کاریگەرییەکی سووکتری دەبێت لەسەر هەمووان، بەو پێیەی خۆگونجاندن لەگەڵ یادەوەرییەکانی Covid-19 بەس دەبێت بۆ ڕێنماییکردنیان لەسەر چۆنیەتی چارەسەرکردنی دۆخەکە و خۆگونجاندن بە خێرایی لەگەڵ ئەوەی کە دێتە ئارا چونکە کۆرۆنا فێری خۆ گورج کردنەوە و خۆرێکخستن و پلان دانانی کردین بۆ شتەکانی دەوروبەر و ژیانمان.

جێگرەوەی شەكر
پێشت جێگرەوەی شەكر
ئۆكراین  39 فڕۆكەی ئێرانی خستەخوارەوە
دواتر ئۆكراین 39 فڕۆكەی ئێرانی خستەخوارەوە
ەیوەندیدار