قوباد تاڵەبانی: هێشتا تیرۆر هەڕەشەیەکی جدییە بۆ سەر کوردستان



جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنیت کە هێشتا تیرۆر هەڕەشەیەکی جدییە بۆ سەر کوردستان و عێراق.

ئەمڕۆ یەکشەممە، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامێکی دەربارەی پەلامارەکەی داعش لە قەرەهەنجیر بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: “بە داخێکی زۆرەوە لە رووبەڕووبوونەوەیەکی هێزەکانی ئاسایش لەگەڵ تیرۆریستان لە قەرەهەنجیر، کارمەندێکی هێزەکانی ئاسایش شەهید بوو و کارمەندێکی دیکەش برینداربوو”.

وتیشی: “لەگەڵ ئەوەی لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا بەهۆی هۆشیاری و هەوڵە بەردەوامەکانی هێزەکانی ئاسایش و هەموو هێزە ئەمنییەکانی کوردستانەوە لە ئاستێکی زۆر باشدا توانراوە ئاسایش و سەقامگیری کوردستان پارێزراوبێت، بەڵام هێشتا تیرۆر هەڕەشەیەکی جدییە بۆ سەر کوردستان و عێراق. هەموولایەک دڵنیا دەکەینەوە هێزەکانمان لە هەوڵەکانیان بەردەوام دەبن تا دواین تیرۆریست بە سزای خۆی دەگەیەنن”.

قوباد تاڵەبانی ڕاشیگەیاند، لە دڵەوە سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری سەربەرز و هەڤاڵانی شەهید جوامێر رەشید لە هێزەکانی ئاسایش دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم، لە خودای گەورە داواکارم روحی شەهید جوامێر بە بەهەشت شاد بکات و هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ کارمەندە بریندارەکەی هێزەکانی ئاسایش دەخوازم.

هاتووچۆی سلێمانی دەربارەی کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لە ڕێگەی چەمچەماڵ ڕوونکردنەوە دەدات
پێشت هاتووچۆی سلێمانی دەربارەی کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لە ڕێگەی چەمچەماڵ ڕوونکردنەوە دەدات
پلەی گەرما نزم دەبێتەوە
دواتر پلەی گەرما نزم دەبێتەوە
پەیوەندیدار