پلەی گەرما نزم دەبێتەوە



کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت پلەی گەرما نزم دەبێتەوە و کەمێکیش خۆڵ دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمانی کوردستان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکى کەم لە کەشدا.

ڕوونیشیکردەوە کە گەرما بەراورد لەگەڵ دوێنێ  1-3 پلە نزم دەبیتەوە.

سەبارەت بە سبەینێ دووشەممەش ڕایگەیاند ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەى تۆز و خۆڵ و کاریگەرییەکەشی لە ناوچەکانى باشوورى هەرێم زیاتر دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 41

سلێمانی : 39

دهۆک : 40

کەرکووک : 42

هەڵەبجە : 41

زاخۆ : 42

سۆران : 40

حاجی ئۆمەران : 30

گەرمیان: 44

قوباد تاڵەبانی: هێشتا تیرۆر هەڕەشەیەکی جدییە بۆ سەر کوردستان
پێت قوباد تاڵەبانی: هێشتا تیرۆر هەڕەشەیەکی جدییە بۆ سەر کوردستان
لە هیندستان ٦٣ کەس بە هەورە بروسکە گیانیان لەدەستدا
دوات لە هیندستان ٦٣ کەس بە هەورە بروسکە گیانیان لەدەستدا
پەیوەندیدار