بیابانێکی بێبەرهەم دەبێتە نیشتیمانی گوڵ



وشکترین بیابان کە هیچ جۆرە گوڵ و ڕووەکێکی تێدا نەبووە، بەهۆی دیاردەی کەشوهەوای ئێل نینۆ و بارانبارینی بەخوڕەوە بووەتەوە خاکێکی پڕ لە گوڵی مۆر.

لە بیابانی ئەتاکاما، کە بە وشکترین بیابان دادەنرێت، دەکەوێتە وڵاتی شیلی، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا تەپۆڵکە خۆڵەکان بە گوڵی سپی و وەنەوشەیی ڕازێنراونەتەوە، بەهۆی ئەوەی بارانبارینی پێشوەختە لە زستانی نیوەگۆی باشووردا گوڵەکانی زیندوو کردەوە.

بیابانی ئەتاکاما بە “بیابانێکی گوڵدار” وەسف دەکرێت، کە گوڵەکان بەرگەی کەشوهەوای سەخت دەگرن، لە وەرزی بەهاردا هەر چەند ساڵ جارێک گوڵەکان دەگەشێنەوە.

بارانبارینی بەخوڕی ئەم دواییە کە بەهۆی دیاردەیەکی کەشوهەوای ناسراو بە ئێل نینۆ، وایکردووە زوو گوڵەکانی ناو بیابانەکە بپشکون.

سیزار پیسارۆ، سەرۆکی بەشی پاراستنی جۆراوجۆری زیندوو لە دامەزراوەی نیشتمانی دارستانەکان دەڵێت: “هێشتا ئەو گوڵانەی کە لە زستاندا پشکوتوون بەس نین بۆ ئەوەی بیابانەکە بە فەرمی بە بیابانێکی گوڵدار هەژمار بکرێت”.

پیسارۆ ئاماژەی بەوەکرد، پێشبینی دەکرێت لە چەند هەفتەی داهاتوودا بارانێکی زیاتر ببارێت، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی گوڵەکان ناوچەیەکی فراوانتر بگرێتەوە.

شایەنی باسە ساڵی ٢٠١٥ کۆتا جار بووە کە گوڵ لە بیابانی ئەتاکاما گەشاوەتەوە.

 

تورکیا هێزی زیاتر ڕەوانەی ئامێدی دەکات
پێشت تورکیا هێزی زیاتر ڕەوانەی ئامێدی دەکات
پلەی گەرمای هەشت پارێزگە دەگاتە 50
دواتر پلەی گەرمای هەشت پارێزگە دەگاتە 50
پەیوەندیدار