پلەی گەرمای هەشت پارێزگە دەگاتە 50



دەستەی کەشناسی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پلەی گەرمای هەشت پارێزگە دەگاتە 50ی سیلیزی و چاوەڕوان دەکرێت شەپۆلی گەرما تا کۆتایی هەفتە بەردەوام بێت.

عامر جابری، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دەستەی کەشناسی عێراق بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاند، لە دوێنێوە شەپۆلێکی گەرما ڕووی لە عێراق کردووە و تا کۆتایی ئەم هەفتەیە بەردەوام دەبێت، پلەی گەرمای پارێزگەکانیش لە نێوان 45 – 51ی سیلیزیدا دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو کە ئەمڕۆ چوارشەممە گەرمای هەشت پارێزگە دەگاتە 50 پلەی سیلیزی کە بریتین لە: واست، نەجەف، دیوانیە، بابل، میسان، ناسڕیە، سەماوە و بەسڕە و پلەی گەرمای بەغداش 49ی سیلیزی دەبێت.

عامر جابری ڕاشیگەیاند، پێشبینی دەکرێت سبەینێ پێنجشەممە، گەرماکە کەمێک دابەزێت و پلەی گەرما بە گشتی لە نێوان 48-49ی سیلیزیدا دەبێت.

بیابانێکی بێبەرهەم دەبێتە نیشتیمانی گوڵ
پێت بیابانێکی بێبەرهەم دەبێتە نیشتیمانی گوڵ
دابەزینی نرخی نەوت بەردەوامە
دوات دابەزینی نرخی نەوت بەردەوامە
پەیوەندیدار