“قەسابخانەیەك گۆشتی بەستووی بەنرخی فرێش فرۆشتووە”



قائیمقامیەتی سلێمانی گۆشتفرۆشی بەهەشتی شار دادەخات و ڕایدەگەیەنێت، كە گۆشتی بەستووری بەنرخی گۆشتی فرێش بە هاووڵاتیان فرۆشتووە.

شۆڕش كەمال، سەرۆكی لیژنەی چواری سەر بە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی پابەندنەبوون بە ڕێنماییەكانی كاركردن بەگشتی، مەرجەكانی ڤێتێرنەری بەتایبەتی و خاوكردنەوەی گۆشتی بەستوو و ساغكردنەوە و فرۆشتنی بەنرخی گشتی فرێش، لیژنەكە بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی دوكانی گۆشتفرۆشی بەهەشتی شار لە گەڕەكی كانی كوردە دادەخات.

وتیشی: بەپێی رێنماییەكان، ئەوە فێڵی بازرگانییە و بە یاسا سزای بۆ ئەنجامدەرانی دەستنیشان كراوە، بۆیە لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانییەوە خاوەنەكەی ڕووبەڕووی ڕێكاری یاسایی دەكرێتەوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.

 

كاتی دابەشكردنی مووچە ڕاگەیەنرا
پێشت كاتی دابەشكردنی مووچە ڕاگەیەنرا
قائیمقامیەتی: هەوڵ دەدرێت زۆرترینی دەستی کاری ناو پرۆژەکان خۆماڵی بن
دواتر قائیمقامیەتی: هەوڵ دەدرێت زۆرترینی دەستی کاری ناو پرۆژەکان خۆماڵی بن
پەیوەندیدار