كاتی دابەشكردنی مووچە ڕاگەیەنرا



پارەكەی بەغدا گەیشتە هەرێم و ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی لیستی مووچە بڵاودەكاتەوە و وتەبێژی حكومەتی هەرێم دەڵێت: سبەینێ‌ و دوو سبەی مووچەی سەرجەم فەرمانبەران دەدرێت.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویكردەوە، لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە بڕی 421 ملیار و 760 ملیۆن دینار خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێم.

لای خۆشیەوە، پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێم وادەی دابەشکردنی مووچەی ئاشکراکرد و ڕایگەیاند، سبەینێ و دوو سبەی واتە “چوار شەممە و پێنج شەممە” مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانی شارستانی دابەشدەکرێت.

لای خۆشیەوە، سەرچاوەیەكی وەزارەتی دارایی وتویەتی، “ئەمڕۆ لیستی مووچەی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەكان بۆ مانگی 6 بڵاودەكرێتەوە و بە دوو ڕۆژ دابەش دەكرێت”.

پشووی هاوینەی پەرلەمانتاران كۆتایی هات
پێت پشووی هاوینەی پەرلەمانتاران كۆتایی هات
“قەسابخانەیەك گۆشتی بەستووی بەنرخی فرێش فرۆشتووە”
دوات “قەسابخانەیەك گۆشتی بەستووی بەنرخی فرێش فرۆشتووە”
پەیوەندیدار