لە ئاهەنگەکانی سەری ساڵ لە پاکستان ٣٧ كه‌س برینداربوون



لەمیانی ئاهەنگه‌كانی سەری ساڵدا لە شاری كاراچی پاکستان ٣٧ کەس برینداربوون.

به‌پێی ئه‌و هەواڵانه‌ی له‌ میدیاكانی وڵاته‌كه‌دا بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، لەمیانی ئاهەنگەکانی سەری ساڵدا لە ناوچە جۆراوجۆره‌كانی شاری كاراچی، نمایشی یارییە ئاگرینەکان به‌ڕێوه‌چووه‌ و ده‌ستڕێژی گوللـه‌ بە ئاسماندا کراوە.

لە ئەنجامی ده‌ستڕێژه‌كاندا، ٣٤ کەس گوللـەیان بەرکەوتووه‌ و سێ كه‌سیش بەهۆی یارییە ئاگرینەکانەوە برینداربوون، هەروەها لە کۆی ٣٧ بریندار چوار کەسیان ژنن و دوو کەسیان منداڵی ساوان، برینداره‌كان مەترسی لەسەر ژیانیان نییە.

پۆلیس لێکۆڵینەوەی لە رووداوەکە ده‌ستپێكردووه‌ و ٣٤ کەسی دەستگیرکردووه‌.

ساڵی رابردوو چەند مامۆستای ئاینی گیانیان لەدەستداوە؟
پێشت ساڵی رابردوو چەند مامۆستای ئاینی گیانیان لەدەستداوە؟
لە بارەی گۆڕانی کەشوهەوا لەمساڵدا هۆشداری دەدرێت
دواتر لە بارەی گۆڕانی کەشوهەوا لەمساڵدا هۆشداری دەدرێت
ەیوەندیدار