ئاماری نوێی گیانلەدەستدانی حاجیان ڕاگەیەنرا



تەندروستی سعودیە ئاماری نوێی حاجیانی ڕاگەیاند و دەڵێت”83٪ ئەوانەی گیانیانلەدەستداوە مۆڵەتی فەرمییان نەبووە”.

فەهد بن عەبدولڕەحمان ئەل جەلاجل، وەزیری تەندروستی سعودیە ڕایگەیاند، ژمارەی گیانلەدەستدان لە وەرزی حەجی ئەمساڵدا گەیشتووەتە هەزار و 301 کەس، ئاماژەی بەوەشکرد، لەسەدا 83ی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە مۆڵەت فەرمییان نەبووە.

تەلەفزیۆنی سعودیە لە زاری وەزیری ئەو وڵاتە بڵاویکردەوە، “لەسەدا ٨٣ی ئەوانە گیانیانلەدەستداوە ئەو کەسانە بوون کە مۆڵەتی حەجیان پێنەدراوە، هۆکارەکەش مانەوەی زۆریان لەژێر تیشکی خۆر، بەبێ پەناگە و بوونی خێمەی پشوودان.

وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەوەشکرد، بەشێك لەوحاجیانە ناسنامەیان پێ نەبووە ، ئەمەش پێویستی بە کاتی هەبووە بۆ ناسینەوەیان و ڕاگەیاندنی ئامارەکان و ئاگادارکردنەوەی هاوەڵانیان.

ئاماژەی بەوەشکرد، زیاتر لە 140 هەزار خزمەتگوزاری تەندروستی و چارەسەرکردن پێشکەش بە حاجیان کراوە و تا ئێستاش 95 نەخۆش ماون کە چاودێری و خزمەتگوزاری تەندروستی وەردەگرن.

شایەنی باسە بەپێی ڕاگەیاندنەکانی تەندروستی سعودیە حاجیانی میسر پشکی يێریان لە ژمارەی گیانلەدەستدان تۆمارکردووە.

“گرفتى لیستى مووچەى بەرەو چارەسەر دەڕوات و ئەوەى پێویست بوو کردوویانە”
پێشت “گرفتى لیستى مووچەى بەرەو چارەسەر دەڕوات و ئەوەى پێویست بوو کردوویانە”
سێ بڵێسەی تەقینەوەی خۆر گەیشتنە زەوی
دواتر سێ بڵێسەی تەقینەوەی خۆر گەیشتنە زەوی
پەیوەندیدار