لە ئێران سبەینێ‌ جەژنە بەڵام كوردانی ڕۆژهەڵات كردیان بە جەژن



سەرەڕای ئەوەی دوێنێ‌ ڕۆژی عەرەفە بوو، بەو هۆیەوە ئەمڕۆ بووە جەژن لە زۆربەی وِڵاتانی جیهان بەپێی ڕێوڕەسمەكانی حەج، بەڵام سبەینێ‌ دوو شەممە لە ئێران دەبێتە یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان.

بەپێی بڕیاری کۆماری ئیسلامی ئێران، سبەینێ دوو شەممە لەو وڵاتە دەبێتە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان، بەڵام لە بەشێكی شارەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان ئەمڕۆ كرایە جەژن.

ئەمڕۆ لە زۆربەی ناوچەکانی هەرسێ پارێزگای (ورمێ، سنە و کرماشان)ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هاووڵاتییان کردوویانە بە جەژن و دەستیان کردووە بەقوربانی کردنی ئاژەڵان.

حکوومەتی ئێران چەند ساڵێکە ڕۆژێک دوای زۆربەی وڵاتانی ئیسلامی بە تایبەت سوننە مەزهەبەکان، جەژنەکانی ڕەمەزان و قوربان ڕادەگەیەنێت.

“زیاتر لە 30 حاجی گیانیان لەدەستداوە”
پێشت “زیاتر لە 30 حاجی گیانیان لەدەستداوە”
لەمساڵدا لە زیندانەكانی ئێران 8 هاووڵاتی كورد گیانیان لەدەستداوە
دواتر لەمساڵدا لە زیندانەكانی ئێران 8 هاووڵاتی كورد گیانیان لەدەستداوە
ەیوەندیدار