بڕیاری لێخۆشبوونی لە %20 بۆ قەرزێکی دیکەی هاووڵاتییان دەرکرا



وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، لێخۆشبوونی سه‌دا 20 سوودمه‌ندانی قه‌رزی بچووكیش ده‌گرێته‌وه‌ و هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت قه‌رزه‌كه‌ی بداته‌وه‌ ئه‌و بڕیاره‌ ده‌یگرێته‌وه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێم، کە تێیدا هاتووە”سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران لە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لە رۆژی 27ی ئازاری 2024، كۆمەڵێك بڕیاری لە بەرژەوەندی هاووڵاتییان دەركرد، به‌وه‌ی لێخۆشبوون لە هەندێك قەرزی وەك ئاو، كارەبا، و سزای هاتوچۆی گرته‌وه‌.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە:”لای خۆمانەوە وەك وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی بۆ خزمەتی سودمەندانی سندوقی قەرزی بچووک، كوێستان محەمەد، وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی بەڕێوەبەری سندووقی پشتیوانی پڕۆژە بچووكەكانی راسپارد بە ئامادەكردنی راپۆرتێكی تێر و تەسەل و بەزووترین ماوە بۆ ئەوەی لە كۆبوونەوەكانی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیران پێشكەشی بكات و گفتوگۆی لەبارەوە بكرێت”.

بەپێی راگەیەندراوەکە:”دوای گفتوگۆكردنی بابەتی لێخۆشبوون لە سوودمەدانی قەرزی بچووك بڕیاری لێخۆشبوون لە رێژەی (20%) لە كۆی گشتی قەرزی نەگەڕاوە لە چوارچێوەی پڕۆژەكانی پێدانی قەرزی بچووك دەركرا”.

بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی لە هەولێر چەند بڕیارێک دران
پێشت بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی لە هەولێر چەند بڕیارێک دران
“سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئەم هەفتەیە وادەی نوێی هەڵبژاردن دیاریدەکات”
دواتر “سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئەم هەفتەیە وادەی نوێی هەڵبژاردن دیاریدەکات”
پەیوەندیدار