لەمساڵدا لە زیندانەكانی ئێران 8 هاووڵاتی كورد گیانیان لەدەستداوە



هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراوی بەلووچ بەناوی محەمەد گورگیچ، دوای سێ ڕۆژ دەستبەسەربوون لە دەستبەسەرگەی ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکانی شاری زاهیدانی پارێزگای سیستان و بەلووچستان، لەژێر ئەشکەنجەدا گیانی لەدەستدا.

بەپشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٤ی زایینییەوە تا ئێستا لانی کەم ١٦ بەندکراو لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا گیانیان لەدەستداوە، کە ٤ کەس لەوان واتا ٢٥٪ لە بەندکراوانی بەلووچ و ٨ کەس واتا ٥٠٪ لە بەندکراوانی کورد بوون. لە سەرجەم ئەو ١٦ بەندکراوەی گیانیان لەدەستداوە لانی کەم ٦ کەس واتا ٣٧.٥٪ی سەرجەم حاڵەتەکان لەژێر ئەشکەنجەدا کوژراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ٢٥ی جۆزەردانی ٢٧٢٤ (١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٤)، محەمەد گورگیچ، خەڵکی شیرئاوای زاهیدان، تەمەن ٣١ ساڵ و باوکی سێ منداڵ لە دەستبەسەرگەی ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکانی ئەو شارەدا کوژرا.
محەممەد گورگیچ، ڕۆژی چوار شەممەی هەفتەی ڕابردوو دەستبەسەر کراوە و بنەماڵەکەی تا بەیانیی ڕۆژی هەینی و بیستنی هەواڵی مردنەکەی، زانیارییەکیان لەسەر چارەنووسی ناوبراو نەبووە.دوای سێ ڕۆژ، ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە ڕێگای پەیوەندییەکی تەلەفۆنی بە بنەماڵەی ئەو قوربانییەیان ڕاگەیاندووە، کە گیانی لەدەستداوە.

بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە ئاگادارەکان کە، “محەمەد بە ئەگەری زۆر هەر شەوی ئەوەڵ لەژێر ئەشکەنجەدا کوژراوە و لە دیتنی تەرمەکەی لەلایەن بنەماڵەکەیەوە ڕێگری کراوە.”

ئەو سەرچاوەیە ڕایگەیاندووە کە: “بنەماڵەی محەمەد سکاڵایان لە هێزەکانی ئەو دەستبەسەرگەیە کردووە و دڵنیان لەوەیکە منداڵەکەیان لەلایەن ئەو هێزانەوە لەژێر ئەشکەنجەدا کوژراوە.”

 

لە ئێران سبەینێ‌ جەژنە بەڵام كوردانی ڕۆژهەڵات كردیان بە جەژن
پێشت لە ئێران سبەینێ‌ جەژنە بەڵام كوردانی ڕۆژهەڵات كردیان بە جەژن
دەرمانێک بۆ هاتنەوەی ددان بەرهەمهێنرا
دواتر دەرمانێک بۆ هاتنەوەی ددان بەرهەمهێنرا
ەیوەندیدار