دەرمانێک بۆ هاتنەوەی ددان بەرهەمهێنرا



دوای سەرکەوتنی لە ئاژەڵدا، بۆ یەکەمجار دەرمانێک بۆ دووبارە هاتنەوەی ددان لەسەر مرۆڤ تاقیدەکرێتەوە و چاوەڕێدەکرێت لە ئەگەری سەرکەوتنیدا لە ساڵی 2030 لە بازاڕەکاندا بەردەست بێت.

لە تاقیکردنەوەیەکی کلینیکیدا، لە مانگی ئاب بۆ ئەیلولی 2025 لە نەخۆشخانەی زانکۆی کیۆتۆ لە ژاپۆن چارەسەری بۆ 30 کوڕ دەکرێت کە تەمەنیان لە نێوان 30 بۆ 64 ساڵدایە و بەلایکەم ددانێکیان کەوتووە.

لە ڕێگای چارەسەری جۆری لە نێوەوەی خوێنهێنەردا intravenous تاقیکردنەوە لەسەر کاریگەرییەکان لەسەر ددانی مرۆڤ دەکرێت. لە ڕێگای نمونەسازیی مشکەخۆرە و مشکەکانی تاقیگە بەبێ کاریگەرییەکی لاوەکیی ئەوتۆ بە شێوەیەکی سەرکەوتوو ددانەکان دێنەوە.

کاتسۆو تاکاهاسی، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە و سەرۆکی بەشی پزیشکیی ددان و نەشتەرگەریی دەم لە نەخۆشخانەی کیتانۆ، دەڵێت: “ئەگەر هێشتا چارەسەرێکی یەکجارەکییش نەدۆزرابێتەوە، ئەم تاقیکردنەوەیە هیوابەشە بۆ ئەمە”.

پلان بۆ ئەوە داندراوە تاقیکردنەوەکە 11 مانگ بخایەنێت و لە قۆناغی یەکەمدا توێژەران تاقیکردنەوە لەسەر ژمارەیەک منداڵ دەکەن کە تەمەنیان لە نێوان 2-7 ساڵدایە و بە هۆی congenital hypodontia کە نەخۆشییەکی زگماکییە و مەزەندە دەکرێت کاریگەری بکاتە سەر لە سەدا یەکی خەڵک، زیاتر لە چوار ددانیان کەوتوون.

دواتر توێژەران تاقیکردنەوە لەسەر ئەو کەسانە دەکەن، کە چەند ددانێکیان کەوتوون یاخود 1-5 ددانیان لەدەست داوە.

ئەو حەبە پڕۆتینی USAG-1کە ڕێگە لە گەشەی ددان دەگرێت، لەپەلوپۆ دەخات.

توێژەران ئاماژە بەوە دەدەن، ڕێگەگرتن لە کارلێکی USAG-1 لەگەڵ پڕۆتینەکانی دیکە، هانی هێمای پڕۆتینی شێوەپێکهاتنی ئێسک دەدات کە دەبێتە هۆی دروستبوونی ئێسکی نوێ.
لەو تاقیکردنەوانەی لەسەر مشک و مشکەخۆرە کراون لە تاقیگە ئەنجام دراون، دەرکەوتووە ڕێگەگرتن لەو پڕۆتینە بووەتە هۆی هاتنەوەی ددان.

توێژەران بۆیان دەرکەوتووە پڕۆتینی USAG-1 لە نێو مرۆڤ و گیانلەبەرە جیاوازەکانی وەک مشکدا خاوەن لێکچوویی ترشە ئەمینییە بە ڕێژەی لەسەدا 97″.

کاتسۆو تاکاهاسی لە 2005ەوە لەبارەی هاتنەوەی ددانەوە توێژینەوە ئەنجام دەدات و دەڵێت: “هەوڵ دەدەین ئەو جۆرە حەبە بە کەڵکی ئەوانیش بێت لە هەر تەمەنێکدا ددانیان دەکەوێت، نەک تەنها ئەوانەی بە زگماک کێشەی تەندروستیی ددانیان هەیە”.

ئەگەر تاقیکردنەوەکان سەرکەوتوو بن لەوانەیە لە ماوەیەکی کەمی وەک شەش ساڵدا، چارەسەرێک بۆ کەوتنی ددان بدۆزرێتەوە کە لە مێژوودا وێنەی نییە.

 

لەمساڵدا لە زیندانەكانی ئێران 8 هاووڵاتی كورد گیانیان لەدەستداوە
پێشت لەمساڵدا لە زیندانەكانی ئێران 8 هاووڵاتی كورد گیانیان لەدەستداوە
ئومێد خۆشناو: سەرۆکی حکومەت دامەزراوەكانی ڕاسپاردووە بۆ خزمەتكردنی چین و توێژەكان
دواتر ئومێد خۆشناو: سەرۆکی حکومەت دامەزراوەكانی ڕاسپاردووە بۆ خزمەتكردنی چین و توێژەكان
ەیوەندیدار