عێراق بەڵێنێك بە كۆمپانیا نەوتییەكانی هەرێم دەدات



ئەپیکۆر ڕایدەگەیەنێت، وەزیری نەوتی عێراق بەڵێنی پێدانی یەك ملیار دۆلاری پێ‌ داوین وەك قەرزەكانمان و دەشڵێت: گرێبەستە نەوتییەكان ڕادەستی عێراق كراوە.

کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان (ئەپیکۆر) لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “وەزیری نەوتی عێراق بەڵێنیداوە لەماوەی 10 ساڵدا بڕی یەک ملیار دۆلار قەرزەکانمان بداتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، سەرجەم گرێبەستە نەوتییەکان، کە پێشتر لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا کراوە تەسلیمی وەزارەتی نەوتی عێراق کراوە.

ئاشكراشی كردووە، وەزیری نەوتی عێراق بە فەرمی پێی ڕاگەیاندووە، بۆ خەرجی یەک بەرمیل دەرهێنانی نەوت بڕی 8 دۆلار دابین کراوە و گۆڕانکاری بەسەردا نایات و گرێبەستی نوێ لەگەڵ سەرجەم کۆمپانیا نەوتییەکان دەکەینەوە و دوو ساڵ جارێک بەگوێرەی دۆخی بازاڕی نەوت و دارایی پێداچوونەوە بە گرێبەستەکاندا دەکرێت.

ڤیزای گەشتیاری ژیانی حاجییان دەخاتە مەترسییەوە
پێشت ڤیزای گەشتیاری ژیانی حاجییان دەخاتە مەترسییەوە
خانەقای بیارە، پارێزەری کەلتووری کوردی
دواتر خانەقای بیارە، پارێزەری کەلتووری کوردی
پەیوەندیدار