خانەنشینی سەربازی ناوی لە هیچکام لە لیستەکاندا نەبوو



دوای بڵاوکردنەوەی دوو لیستی دابەشکردنی مووچە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بەڵام ناوی خانەنشینانی پێشمەرگەی تێدا نییە.

ئەمڕۆ لیستێکی تری مووچە لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێمەوە بڵاوکرایەوە، و ڕۆژی سێ شەممە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی٥ دەکرێت.

ئەوەی جێی سەرنجە لەناو ئەو دوو لیستەی کە وەزارەتی دارایی بڵاویکردەوە، ناوی خانەنشینانی سەربازی تێدانییە،

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی، بەهۆی نەگەیشتنی تەمویلەکانیان لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە خانەنشینی سەربازی لە لیستەکەدا نییە، دارایی هەرێمیش دەڵێت” هەر کات تەمویلەکانیان گەیشتە دەست وەزارەتی دارایی و ئابوری ، دەست  بەجێ دەست بەدابەشکردنی مووچەکانیان دەکرێت”.

قوربانیکردن نزیکە و مەترسی تای خوێنبەربوون لە ئارادایە
پێشت قوربانیکردن نزیکە و مەترسی تای خوێنبەربوون لە ئارادایە
خشتەی دابەشكردنی مووچە ڕاگەیەنرا
دواتر خشتەی دابەشكردنی مووچە ڕاگەیەنرا
پەیوەندیدار