وەزیری نەوتی عێراق: دانوستانەکانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەرەوپێش چوون



وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند ڕۆژانە چوار ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنن و دانوستانەکانیشیان سەبارەت بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بەرەوپێش چوون.

حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی عێراقییە ڕایگەیاند، ڕۆژانە چوار ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنن کە سێ ملیۆن و 400 هەزاری هەناردە دەکرێت و هەندێکجاریش هەناردەکردن دەگاتە سێ ملیۆن و 450 هەزار بەرمیل.

سەبارەت بە پرسی نەوتی هەرێمی کوردستانیش، وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند لەگەڵ تورکیا لە دانوستانداین بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لەڕێگەی بەندەری جەیهانەوە.

ئەوەشی خستەڕوو کە دانوستانەکانی نێوان حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان سەبارەت بە بۆری نەوتی جەیهان بەرەوپێشچوون.

بەرگری شارستانی هەرێم حەوت ڕێنمایی بۆ ڕێگرتن لە ئاگرکەوتنەوە بڵاودەکاتەوە
پێشت بەرگری شارستانی هەرێم حەوت ڕێنمایی بۆ ڕێگرتن لە ئاگرکەوتنەوە بڵاودەکاتەوە
ئەوروپا مەترسی لەناوچوونی لەسەرە
دواتر ئەوروپا مەترسی لەناوچوونی لەسەرە
پەیوەندیدار