ئەوروپا مەترسی لەناوچوونی لەسەرە



پیریی، هاوڕەگەزبازی، و فێمینیزم، ڕەنگدانەوەی گۆڕانی ئەوروپان بۆ کۆمەڵگەیەک کە مەترسی لەناوچوونی لەسەرە.

 

جیا لە پیریی، دەردێکی دیکەی کوشندە کە ئێستا بەرۆکی وڵاتانی ئەوروپای گرتووە، هاورەگەزبازییە، کە هەندێک لە زانایان پێیان وایە بڵاوکردنەوەی هاوڕەگەزبازی لە ئەوروپا وجیهاندا بەشێکە لە پلانی هەندێک لە توندڕەوەکانی ڕۆژئاوا لە پێناو گەیشتن بەو شتەی کە ئەوان بە “ملیاری زێڕین” ناو دەبەن، بەرێگریکردن لە خستنەوەی وەچە و بڵاوکردنەوەی دەیان ڤایرۆسی کوشندە.

 

تێکڕای تەمەنی دانیشتوانی چەند شارۆچکەیەکی باکووری ئیتاڵیا لە ٦٠ ساڵ تێدەپەڕێت، ئەمەش نموونەیەکی زیندوو لە پیربوونی ئەوروپا بەرجەستە دەکات.

 

بەگوێرەی لێکۆڵینەوەیەکی پەیمانگای ئاماری ئیتاڵیا لە مانگی نیسانی ڕابردوودا، چەند کارگەیەکی ئەو وڵاتە ئامادەکاری دەکەن بۆ داخستنی دەرگاکانیان، ئەوەش بەهۆی نەبوونی توانای گەنجی پێویست بۆ کارکردن.

 

ئەم داڕمانە دیمۆگرافییە، وەک ڕۆژنامەی لۆفیگارۆی فەرەنسی ناوی لێناوە، بەشێکی دەگەڕێتەوە بۆ دواکەوتوویی ئاستی زانستی و بەشێکیشی بۆ دابەزینی ئاستی ئابووری و بیرۆکەی لادان لە نەریت و بەها باوەکان، وەک هاوڕەگەزبازی و … هتد.

 

بەپێی توێژینەوەیەکی توێژەر جۆن جۆنسۆن لویس کە لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٠دا بڵاویکردووەتەوە، هاورەگەزبازی و جیاوازی رەگەزی و بیری یەکسانی ڕەها هۆکار بوون بۆ تێکدانی سیستەمی خێزان، چەمکەکانی خێزان، نەمانی باوکایەتی و دایکایەتی و پرۆسەی هاوسەرگیری.

 

لایەنگرانی ئەم بیرۆکانە، کە بە ئاشکرا لە لایەن دامودەزگاکانی یەکێتیی ئەورووپا پاڵپشتی دەکران، دروشمی ئازادی ڕەهای تاک و یەکسانی نێوان ڕەگەزەکانیان بەرز کردەوە کە دواتر بڕیارنامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و یاساکانی ئەوروپا دەرگای پاراستن و بڵاوکردنەوەی ڕەگەزی سێیەمی مرۆڤایەتییان کردەوە، هانی هەموو ئەوانەی دا کە دەیانویست لە ڕەگەزێکەوە ببن بە ڕەگەزێکی تر.

 

پاش بینینی بەرەنجامی خراپی ئەو بیرۆکانە، ئێستا بەشێک لە وڵاتان دەستیان کردووە بە دروێنەی ئەو بیرۆکانە لەناو کۆمەڵگەی ئەوروپیدا، کە تێیدا هەڵوەشاندنەوەی خێزان زاڵ بووە و لەدایکبوونی منداڵ کەمیکردووە و ڕێژەی خۆکوشتنیش زیادیکردووە، بەهۆی بەربڵاوی ئەو بیرۆکانە.

 

داتاکان مەترسیدارن

بەپێی توێژینەوەیەک کە ڕۆژنامەی لۆفیگارۆی فەرەنسی لە مانگی یەکی ساڵی 2024 دا بڵاویکردووەتەوە، وڵاتانی ئەوروپا بە سەرۆکایەتی ئیتاڵیا، ڕووبەڕووی دێوەزمەی داڕمانی دیمۆگرافی بوونەتەوە، توێژینەوەکە پشتڕاستی دەکاتەوە کە ڕێژەی منداڵبوون لە ئەوروپا تا ئەو ڕادەیە دابەزیوە کە نوێبوونەوەی نەوەکان لەوپەڕی مەترسیدایە بەجۆرێک، لە ئیتاڵیا ڕێژەی منداڵبوون گەیشتووەتە 1.2 منداڵ لە ساڵێکدا، کە ڕێژەیەکی زۆر نزمە.

 

توێژینەوەکە هۆکاری ئەمە دەگەڕێنێتەوە بۆ دوودڵی یان دواکەوتنی منداڵبوون، بەتایبەت کە ژنانی ئیتاڵیا لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردووەوە سک و زایان وازلێهێناوە.

 

لێکۆڵینەوەکە دەڵێت، لە ئیتاڵیا، ساڵی 1964 ئاماری لە دایک بوون یەک ملیۆن منداڵی تۆمار کردوە، بەڵام ژمارەکە تا ساڵی 2022دا بووە 393 هەزار منداڵ.

 

بەپێی ڕاپۆرتێکی دیکە کە لە ساڵی 2023 لەلایەن فەرمانگەی ئاماری ئەوروپا بڵاوکراوەتەوە، ڕێژەی گەشەی دانیشتوانی یەکێتی ئەوروپا لە دەیەکانی ڕابردوودا وردە وردە خاوبووەتەوە.

 

هەروەها لە ماوەی دەیەی ڕابردوودا تێبینی ئەوە کراوە کە ژمارەی مردن زیاتر بووە لە ژمارەی لەدایکبوونەکان و بەساڵاچووان هاتوونەتە سەر زۆرینەی دانیشتووان، ئەمەش ئەوەیە کە توێژەرانی کۆمەڵایەتی بە مەترسییەکی جددی بۆ لەناوچوونی ئەوروپای دەزانن.

 

هاوکات ڕاپۆرتە ئەوروپییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە خانەکانی بەساڵاچووان لە هەندێک ناوچەی فەرەنسا زیاتر خواستیان لەسەرە تا قوتابخانەکان.

 

بەوتەی توێژەران، کەمبوونەوەی ژمارەی لەدایکبوونەکان و زیادبوونی بەردەوامی ڕێژەی ئەو کەسانەی کە دەگەنە تەمەنی پیری، بە مانای بارگرانییەکی گەورەی ئابووری دێت، بەو پێیەی گروپە بەرهەمدارەکان کەم دەبنەوە، هەروەها ئەو گروپانەی پێویستیان بە پاڵپشتی و چاودێری لەلایەن حکومەتەوە هەیە زیاتر دەبن.

 

دابەزینی رێژەی هاوسەرگیری

بەپێی پەیمانگای ئامار و لێکۆڵینەوەی ئابووریی فەرەنسی، لە ساڵی 2022، 65%ی لەدایکبوون لە فەرەنسا لە دەرەوەی هاوسەرگیری بووە، ئەمەش بە بەراورد بە ساڵی 1991 نزیکەی 100% زیادیکردووە، کە ڕێژەکە نزیکەی 37% بووە.

 

لێکۆڵینەوەیەک کە ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردۆتەوە بڵاویکردۆتەوە، لە ساڵی 2008ەوە کەسانی هاوسەردار لە بەریتانیا بوونەتە کەمینە و زۆرینەیان ئەو پەیوەندیانەیان پێ باشترە کە پەیوەندیی هاوسەرگیرییەکەیان لەسەر نییە و نزیکەی نیوەی منداڵە تازە لەدایکبووەکان لە پەیوەندییەکانی دەرەوەی هاوسەرگیریی لەدایک دەبن.

 

هەروەها ئامارەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕێژەی کەسانی سەڵت لە هەردوو ڕەگەزدا بۆ زیاتر لە 50% زیادیکردووە و حاڵەتەکانی جیابوونەوەش زۆرتر بوون، بەو پێیەی لە هەر سێ هاوسەرگیرییەکی نوێدا دوو جیابوونەوە هەیە.

 

کاریگەرییەکانی جێندەر

سروشتی خێزانی ئەوروپی لە ماوەی پێنج دەیەی ڕابردوودا گۆڕانکارییەکی گەورەی بەسەردا هاتووە خێزان چیتر کۆمەڵە کەسێک نییە کە ژن و مێرد و منداڵ لەخۆ بگرێت بەڵکو جۆرە نوێیەکانی خێزان دروست بوون کە بەرەنجامی هاورەگەزبازی و جێندەر و یەکسانی رەهای تاکن.

 

بەپێی ئەو پۆلێنکردنە فەرمیانەی لە بەریتانیا لە ساڵی 2008 وە پەسەندکراون، چەند جۆرێک خێزان هەن:

 

-خێزانێکی دووانە: باوک و دایک و منداڵەکانیان.

-پێکهاتەی خێزانی دووانە: باوک و دایک (تەڵاق دراون یان لە دەرەوەی هاوسەرگیری پێکەوە دەژین) و منداڵەکان لە پەیوەندی یان هاوسەرگیری پێشوون.

 

-پێکهاتەی خێزانی دووانە: باوک و دایک (لەدەرەوەی هاوسەرگیری پێکەوە دەژین) و منداڵەکانیان لەم پەیوەندییە، یان لە پەیوەندییەکی پێشوو یان هاوسەرگیرییەوەیە.

 

-خێزانێکی تاک هاوسەر: دایکی تاقانە (یان تەڵاق دراوە، یان بێوەژن، یان لەلایەن خۆشەویستەکەیەوە جێهێڵراوە) و منداڵەکانی، لەوانەیە زیاتر لە باوکێکەوە بن.

 

-خێزانێکی تاک هاوسەر: باوکێکی تاقانە (تەڵاقدراو، بێوەژن، یان جێهێڵراو لەلایەن خاتوونەکەیەوە) و منداڵەکانی.

 

-خێزانێکی هاوڕەگەز: لە یەک ڕەگەز (هاوڕەگەزباز یان لەشفرۆش)، منداڵیان هەیە یان بێ منداڵ.

 

هەندێک لە زانایان پێیان وایە بڵاوکردنەوەی هاوڕەگەزبازی لە جیهاندا بەشێکە لە پلانی هەندێک لە توندڕەوەکانی ڕۆژئاوا کە ئامانجیان کەمکردنەوەی ژمارەی دانیشتوانی جیهانە لەڕێگەی سنووردارکردنی منداڵبوون و بڵاوکردنەوەی ڤایرۆسی کوشندە، لە پێناو گەیشتن بەو شتەی کە ئەوان بە “ملیاری زێڕین” ناو دەبەن.

 

بەگوێرەی لێکۆڵینەوەیەک کە سەنتەری ڕاگەیاندنی مرۆیی لە ئەیلوولی 2022 بڵاویکردۆتەوە، ئامانجی پلانەکە ئەوەیە هاوڕەگەزبازی ببێتە نەریت لەنێو کەسایەتییە ناودارەکاندا و ئەوانەی بەرپرسی ئەو پلانەن تاڕادەیەکی زۆر سەرکەوتوو بوون لە گەیشتن بەو ئامانجە، هەروەها توانیویانە لە 28 وڵاتدا هاوڕەگەزبازی بە یاسایی بکەن.

 

پەرەپێدانی هاوڕەگەزبازی لە لایەن وڵاتە گەورەکانەوە پاڵپشتییەکی زۆر وەردەگرێت و گروپی فشاری سەرمایەدارەکانی ڕۆژئاوا لە پشتیەوە وەستاون و هەوڵدەدەن لە تەمەنێکی بچووکەوە تەنانەت لەناو منداڵانیشدا لە ڕێگەی کارتۆن و فیلم و زنجیرە سینەماییەکانەوە بیرۆکرکریان بڵاو بکەنەوە.

 

سەرچاوە: ئەلجەزیرە + ماڵپەڕەکان

وەزیری نەوتی عێراق: دانوستانەکانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەرەوپێش چوون
پێشت وەزیری نەوتی عێراق: دانوستانەکانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەرەوپێش چوون
وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان گەیشت
دواتر وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان گەیشت
ەیوەندیدار