پەروەردە خوێندکارانی پۆلی 12 ئاگادار دەکاتەوە



بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی ئاگادار دەکاتەوە لەڕێگەی لینکەوە شوێنی تاقیکردنەوەکانیان بزانن.

لە بڵاوکراوەیەکدا بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی گشتی سلێمانی ئاماژە بەوەدەکات، ئاگادارى سەرجەم قوتابیان و خوێندکارانى قۆناغى 12ى ئامادەیى بە هەموو بەشەکانییەوە دەکەینەوە، لە رێگەى ئەو لینکەی خوارەوە بەپێى پارێزگاکان دەتوانن شوێن و هۆڵى تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەم بزانن،

بەپێی بڵاوکراوەکە، پەروەردەی سلێمانی داوا لە خوێندکاران دەکات ڕۆژێک پێش ئەنجامدانى یەکەم تاقیکردنەوە کە لە ڕێکەوتى (۲۳ی٦ی۲۰۲٤) ئەنجام دەدرێت، پێویستە قوتابیان سەردانى هۆڵەکانیان بکەن بۆ دڵنیابوون لە شوێن و ناوەکانیان بۆ ئەنجامدانى تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەم.

تێبینی :لەکاتی بوونی هەڵە لە زانیاری ئاین و زمانی خوێندنی قوتابی پێویستە لەزووترین کات سەردانی پەروەردە بکات بۆ ڕاست کردنەوەی زانیاریەکان

لێرەوە ناوی خۆت بدۆزەرەوە

 

وەزیری بازرگانی عێراق وەرزی نیعمەت و داهێنان لە هەرێم ڕادەگەیەنرێت
پێشت وەزیری بازرگانی عێراق وەرزی نیعمەت و داهێنان لە هەرێم ڕادەگەیەنرێت
ئەنجامی تاقیکردنەوەی پۆلی 9 ڕاگەیەندرا
دواتر ئەنجامی تاقیکردنەوەی پۆلی 9 ڕاگەیەندرا
پەیوەندیدار