وەزارەتی دارایی: بانکێکی دیکە دێتە ناو “هەژماری من”



وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم زیادبوونی بانکێکی دیکەی بۆ پڕۆژەی “هەژماری من” ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم ڕایگەیاند، بانکێکی نوێ لە “هەژماری من” بەشدار دەبێت؛ بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی (IDB) دەبێت بە هەشتەمین بانکی پڕۆژەکە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا لە کاتی خۆ تۆمارکردن، دەتوانیت بانکی دڵخوازی خۆت لە نێو هەشت بانکی بەشداربووی پڕۆژەکە هەڵبژێریت و بانکی دیکەش لە ماوەیەکی نزیکدا بەشدار دەبن.

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ناوەڕاستی ساڵی 2023 دەستپێشخەری ”هەژماری من”ی ڕاگەیاند، کە پڕۆگرامێکی گشتگیری داراییە، بە مەبەستی دابینکردنی رێگایەکی پارێزراو و گونجاوە بۆ فەرمانبەران، هێزە ئەمنییەکان و خانەنشینانی کەرتی گشتی بۆ دەستڕاگەیشتن بە مووچەکانیان.

 

 

پەروەردە خوێندکارانی پۆلی 12 ئاگادار دەکاتەوە
پێشت پەروەردە خوێندکارانی پۆلی 12 ئاگادار دەکاتەوە
لە مزگەوتەکانەوە داوای بەفیڕۆنەدانی کارەبا دەکرێت
دواتر لە مزگەوتەکانەوە داوای بەفیڕۆنەدانی کارەبا دەکرێت
پەیوەندیدار