لە مزگەوتەکانەوە داوای بەفیڕۆنەدانی کارەبا دەکرێت



بەهۆی کەمبوونەوەی کارەبا، لە پارێزگایەکی عێراقدا بانگخوازەکان داوا لە هاووڵاتییان دەکەن کارەبا بەفیڕۆ نەدەن.

ئیدارەی خۆجێیی ناحیەی جەلاولا لە دیالە پەنای بۆ بانگخوازە ئاینییەکان دەبات، کە لە نوێژی هەینیدا داوا لە هاووڵاتییان بکەن، دەست بە کارەباوە بگرن و بەفیڕۆی نەدەن، لە کاتێکدا دابینکردنی وزەی کارەبا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کەمیکردووە.

بەگوێرەی فەرمانێکی بەڕێوبەرایەتی ئەوقافی سوننە لە جەلەولا، بەڕێوەبەرایەتییەکە داوای لە “ئیمام و وتارخوێنانی قەزای جەلەولا و گوندەکانی کردووە”، کە لە ڕێگەی وتاری ڕۆژی هەینییەوە داوا لە هاووڵاتییان بکەن بە وریاییەوە کارەبا بەکاربهێنن، جەختی لەسەر پێویستی کوژاندنەوەی ئامێرە ناپێویستەکان کردووەتەوە.

ڕۆژی 31ی ئایار، پارێزگاری دیالە، بەهۆی زۆری پچڕانی کارەبا بەدەیان جار لەسەر یەک، شەوێکی سەختی بەخۆیەوە بینی.

لەکاتێکدا بەشی زۆری هاووڵاتییان کاتژمێرەکانی شەویان بە کوژاندنەوە و کارپێکردنی مۆلیدەکانی ماڵەوە و گۆڕینی مۆلیدە ئەهلیەکان بەسەربرد.

 

 

وەزارەتی دارایی: بانکێکی دیکە دێتە ناو “هەژماری من”
پێشت وەزارەتی دارایی: بانکێکی دیکە دێتە ناو “هەژماری من”
ئەو کەسەی 60 کارتی پڕکردنەوەی باڵانسی دزیبوو، دەستگیرکرا
دواتر ئەو کەسەی 60 کارتی پڕکردنەوەی باڵانسی دزیبوو، دەستگیرکرا
پەیوەندیدار