ئەو کەسەی 60 کارتی پڕکردنەوەی باڵانسی دزیبوو، دەستگیرکرا



پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی ڕاگەیاند، کە زیاتر لە 60 کارتی پڕکردنەوەی باڵانسی مۆبایلی دزیبوو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە بڕێک پارەو ژمارەیەکی زۆر کارتی پڕکردنەوەی باڵانسی موبایلی لەدوکانێک دزی بوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ئەوەی هاووڵاتییەک سکاڵای تۆمار کرد کە 63 کارتی پڕکردنەوەی باڵانسی مۆبایل و بڕێک پارەی لەدوکانەکەیدا لێ دزراوە، هەروەها هەوڵی شکاندنی قاسەکەی دراوە، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکرد، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقی سەر بەبەشی پۆلیسی سەیدسادقەوە دەستگیربکرێت.

پۆلیسی سلێمانی ڕاشیگەیاند، تۆمەتبار (ئـ، أ، ف) لەدایکبووی 1989 دانی بەتاوانەکەیدا ناوە و ئێستا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادان ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.

 

 

لە مزگەوتەکانەوە داوای بەفیڕۆنەدانی کارەبا دەکرێت
پێشت لە مزگەوتەکانەوە داوای بەفیڕۆنەدانی کارەبا دەکرێت
منداڵێک لە مردن ڕزگار کرا
دواتر منداڵێک لە مردن ڕزگار کرا
پەیوەندیدار