تۆماركردنی لیست و هاوپەیمانیەتییەكان بۆ هەڵبژاردن دوادەکەوێت



وتەبێژی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند، تا سەرۆكایەتی هەرێم وادەیەكی نوێ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیارینەكات، ئەنجومەنی كۆمسیاران ناتوانێت وادی تۆماركردنی لیست و هاوپەیمانیەتییەکان ڕابگەیەنێت.

جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند، بەپێی خشتەی كارەكانی كۆمسیۆن، بڕیاربوو ئەمڕۆ دەستبكرێت بە تۆماركردنی ناوی لیست و هاوپەیمانیەتییەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، بەڵام بەهۆی ئەوەی تا ئێستا وادەیەكی نوێی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەلایەن سەرۆكایەتی هەرێمەوە ڕادەستی ئەنجومەنی كۆمسیاران نەکراوە، بۆیە تۆماركردنەكە بۆ كاتێكی دیكە دوادەكەوێت.

وتیشی، هەر کاتێک سەرۆکایەتی هەرێم وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردن دیاریبكات و ئاڕاستەی ئەنجومەنی كۆمسیارانی بكات، ئەوا لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنەكەدا دەستبەجێ وادەیەكی نوێ بۆ تۆماركردنی ناوی لیست و هاوپەیمانیەتییەکان ڕادەگەیەنێت.

 

گەرمایەکی بەتین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
پێشت گەرمایەکی بەتین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
“پرۆژه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون له‌ بناری شاخی گۆیژه‌ دانیشتوانی سلێمانی دابه‌شی دوو به‌ره‌ كردووه‌”
دواتر “پرۆژه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون له‌ بناری شاخی گۆیژه‌ دانیشتوانی سلێمانی دابه‌شی دوو به‌ره‌ كردووه‌”
پەیوەندیدار