گەرمایەکی بەتین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە



شارەزایەکی کەشناسی لەبارەی کەشوهەوای ڕۆژانی ئایندەوە ڕایگەیاند، بارستەهەوایەکی گەرم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، بەرزترین پلەی گەرما لە ئیدارەی گەرمیان دەبێت.

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، سبەینێ پێنجشەممە ئاسمانی ھەرێم بە زۆری ساماڵ دەبێت لە کاتەکانی شەودا پەڵە ھەوری جیاجیا دروست دەبێت، لە ئەنجامی کاریگەری بەرزە پاڵەپەستۆی سەرەوەی بەرگەھەوا کە بووەتە ھۆی بەرزبوونەوەی سەروو ئاسایی پلەکانی گەرما لەسەر ناوچەکانی دەریای ناوەراست و کاریگەری لاوەکی ئەو بارستە ھەوایە لەسەر ناوچەکانمان پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ بە 1 تا 3 پلە بەرز دەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەکرد، بای باکوری ڕۆژھەڵات بە خێرای 15 بۆ 25 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، لەناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەرین بەردەوامی دەبێت و لەشەودا کاریگەری کەمدەبێتەوە و بۆ ڕۆژی ھەینی 7/6/2024 کۆتای پێدێت .

ئەو شارەزای کەشناسییە ئەوەشی خستەڕوو، ڕۆژانی داھاتوو کاریگەری بارستە ھەوای گەرمی ڕۆژئاوا لەسەر ناوچەکانمان زیاتر دەبێت، لە سەرەتای ھەفتەی ئایندەشەوە بۆ ناوەڕاستی ھەفتە ھەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەکی لاوازی دەریای ناوەراست و ناوبەناو ئاسمانی ناوچەکان بۆ نیمچە ھەور دەگۆرێت لەگەڵ چالاکبوونی ھەورە بروسکە و نمە باران لەھەندێ کات و شوێندا.

بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیکراوی سبەینێ:

ھەولێر: 41 پلە

سلێمانی: 39 پلە

دھۆک: 40 پلە

ھەڵەبجە: 39 پلە

کەرکوک: 42 پلە

ئیدارەی گەرمیان: 45 پلە

ئیدارەی ڕاپەرین: 39 پلە

ئیدارەی سۆران: 37 پلە

ئیدارەی زاخۆ: 40 پلە

“لە داهاتوودا خراپی ژینگەی هەرێم ئاسایشی خۆراک دەخاتە ژێر مەترسییەوە”
پێشت “لە داهاتوودا خراپی ژینگەی هەرێم ئاسایشی خۆراک دەخاتە ژێر مەترسییەوە”
تۆماركردنی لیست و هاوپەیمانیەتییەكان بۆ هەڵبژاردن دوادەکەوێت
دواتر تۆماركردنی لیست و هاوپەیمانیەتییەكان بۆ هەڵبژاردن دوادەکەوێت
پەیوەندیدار