ڕەشەبا كۆتایی دێت و پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە



بەپێی پێشبینییە كەشناسییەكان، ئەو ڕەشەبابەی چەند ڕۆژێكە بەشێكی ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا كۆتایی دێت و پلەكانی گەرماش بەرزدەبنەوە.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، سبەینێ‌ چوار شەممە ئاسمانی ھەرێم ساماڵ ئەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ بە جێگیری ئەمێنێتەوە و چالاکی بای باکوری ڕۆژھەڵات بەخێرایی 15-35 کم/ک لەناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەرین بەردەوامی ئەبێت.

ڕاشیگەیاند، بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر و دهۆك و زاخۆ 39 پلەی سەدی و كەركوك 40 پلە و گەرمیان 43 پلە و سلێمانی 36 پلە و سۆران 35 پلە دەبێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، کاریگەری ئەو (با)ی کە لەناوچەکانی ڕۆژھەڵاتی ھەرێم چالاک بووە تا ڕۆژی ھەینی 7/6/2024 بەردەوامی ئەبێت و پلەکانی گەرماش لە ڕۆژی پێنج شەممە بەدواوە بەرزبوونەوەی زیاتری بەسەردا دێت.

 

دوو ڕووداوی لەناكاو بەهای دۆلاری بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزكردەوە
پێشت دوو ڕووداوی لەناكاو بەهای دۆلاری بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزكردەوە
“تەنها یەك ڕێگە بۆ دامەزراندنی وانەبێژان و پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران ماوە”
دواتر “تەنها یەك ڕێگە بۆ دامەزراندنی وانەبێژان و پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران ماوە”
پەیوەندیدار