تەقەکەرەکەی شەقامی سالم دەستگیرکرا



پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، ھێزەکانیان ئەو تۆمەتبارەیان دەستگیرکرد کە ئەمشەو لە شەقامی سەهۆڵەکەی سلیمانی تەقەی کردبوو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکان، بڵاویکردووەتەوە، دوای ئەوەی ئەمشەو لەشەقامی سالمی شاری سلێمانی تۆمەتبارێک تەقەی کرد، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکەو تەقەکەرەکەیان دەستگیرکرد.

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، دەستیشگیرا بەسەر ئەو دەمانچەیەدا کە تۆمەتبار تەقەی پێکردبوو، لەئێستا دا تۆمەتبار (س، ع) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.

یەكەم لێدوانی ڕۆژئاوا لەسەر كۆبوونەوەكەی مۆسكۆ
پێشت یەكەم لێدوانی ڕۆژئاوا لەسەر كۆبوونەوەكەی مۆسكۆ
وێنە.. لەڕووداوێکی ھاتووچۆدا چوار کەس برینداربوون
دواتر وێنە.. لەڕووداوێکی ھاتووچۆدا چوار کەس برینداربوون
ەیوەندیدار