سعودیە هۆشداری دەداتە گەشتیاران



وەزارەتی ناوخۆی سعودیە هۆشداری دایە ئەو کەسانەی بە ڤیزای جۆراوجۆر سەردانی وڵاتەکەیان کردووە و داوای لێ کردن نەچنە شاری مەککەی پیرۆز و بە پێچەوانەشەوە ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەکرێنەوە.

وەزارەتی ناوخۆی سعودیە ڕایگەیاند، جگە لە ڤیزای تایبەتی حەج، ڕێ بە هەڵگرانی هیچ جۆرە ڤیزایەکی دیکە نادرێت لە وەرزی حەجدا بچنە شاری مەککەی پیرۆز.

وەزارەتەکە داواشی لە گەشتیاران کرد  لە ماوەی نێوان 15- زیلقەعدە-15ی زیلحەججە نە بچنە مەککە و نە لەوێ بمێننەوە، بە پێچەوانەشەوە بە پێی یاسا و ڕێساکانی سعودیە مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو کە دەستکراوە بە جێبەجێکردنی ئەو ڕێکار و پلانانەی بۆ پاراستنی سەلامەتی حاجییان داڕێژراون.

بەرپرسانی سعودیە پێشبینی دەکەن ژمارەی حاجییانی ئەمساڵ بگاتە زیاتر لە ملیۆنێک و 200 هەزار کەس.

بە تۆمەتی دزیكردن لە سندوقی كۆكردنەوەی خێر بۆ مزگەوت تۆمەتبارێك دەستگیركرا
پێشت بە تۆمەتی دزیكردن لە سندوقی كۆكردنەوەی خێر بۆ مزگەوت تۆمەتبارێك دەستگیركرا
جەمال کۆچەر: مووچەی خانەنشینان و زیندانییانی سیاسی هاوتای بەغدا دەکرێن
دواتر جەمال کۆچەر: مووچەی خانەنشینان و زیندانییانی سیاسی هاوتای بەغدا دەکرێن
ەیوەندیدار