بافڵ تاڵەبانی پەیامێکی بڵاوکردەوە



سەرۆکی یەکێتی بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە.
دەقی پەیامەکەی بافڵ تاڵەبانی :
جەژنی قوربانی پیرۆز لە موسڵمانانی كوردستان، عیراق و جیهان پیرۆزبێت و لە دڵەوە هیوادارم رۆژانی جەژن لە دڵخۆشی و کامەرانیدا بەسەربەرن.
ئومێدەوارم ئەم بۆنە پیرۆزە خێر و خۆشی بۆ میللەتەکەمان بهێنێت و ببێتە مایەی قووڵکردنەوەی گیانی لێبووردەیی و پێکەوەژیان.
هاندەرمان بێت بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان و یەکڕیزیی نێوانمان تاوەکو هەموومان پێکەوە بە هەڵوێستێکی نیشتمانییانەوە کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و بونیادنانی داهاتوویەکی سەقامگیرتر بکەین.
دووبارە جەژنتان پیرۆزبێت و شاد و سەرفرازبن
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
پارتی بۆ بەشداری لە هەڵبژاردن بڕیاری دا
پێشت پارتی بۆ بەشداری لە هەڵبژاردن بڕیاری دا
هاتووچۆی بارهەڵگر لە ڕۆژانی جەژن قەدەغە کرا
دواتر هاتووچۆی بارهەڵگر لە ڕۆژانی جەژن قەدەغە کرا
پەیوەندیدار