هاتووچۆی بارهەڵگر لە ڕۆژانی جەژن قەدەغە کرا



بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە هەر چوار ڕۆژی جەژن قەدەگەی هاتووچۆی بارهەڵگرەکانە بۆ ماوەی ٨ کاتژمێر قەدەغەیە.

لە بڵاوکراوەیەکدا بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژە بەوەدەکات، ئاگاداری شوفێرانی بارهەڵگر بەهەموو جۆرێکی، ترێلە، لۆری و قەلاب، دەکەینەوە کەوا هەرچوار رۆژی جەژن هاتووچۆکردن لە کاتژمێر (1)ی دوای نیوەرۆ تا کاتژمێر (9)ی شەو بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە لە دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەران تا سپیلک، هاتنیش لە هەولێر بە پێچەوانەوە لە سپیلک بۆ حاجی ئۆمەران،

ئەوەش ڕوونکراوەتەوە، لەبەر دروست نەبوونی جەنجاڵی لە ناوچە گەشتیاریەکان بەتایبەتی گەلی عەلی بەگ، داوا لە شوفێرانی بارهەڵگر دەکەین پابەندی بریارەکەبن لەبەر بەرژەوەندی گشتی، بەپێچەوانە سەرپێچیکار رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

بافڵ تاڵەبانی پەیامێکی بڵاوکردەوە
پێشت بافڵ تاڵەبانی پەیامێکی بڵاوکردەوە
شوێنەكانی ئەنجامدانی قوربانی و حاوییەكانی فڕێدانی پاشەڕۆكەی دیاریكران
دواتر شوێنەكانی ئەنجامدانی قوربانی و حاوییەكانی فڕێدانی پاشەڕۆكەی دیاریكران
پەیوەندیدار