شوێنەكانی ئەنجامدانی قوربانی و حاوییەكانی فڕێدانی پاشەڕۆكەی دیاریكران



قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ شوێنەكانی ئەنجامدانی قوربانی و حاوییەكانی فڕێدانی پاشەڕۆی قوربانی كردن دیاری دەكات و ڕایدەگەیەنێت، قەسابخانەی چەمچەماڵ کراوە دەبێت و دەتوانن قوربانیەکانتان لە قەسابخانەکە ئەنجام بدەن.

قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، شارەوانی چەمچەماڵ و شۆڕش و تەکیەی کاکەمەند ئاگاداری ئەو هاووڵاتیانە دەکاتەوە، کە خوازیاری قوربانیکردنن، پاشەڕۆی قوربانییەکەیان لەسەر شۆستە و شەقامەکان فڕێنەدەن.

ڕوونیشی كردۆتەوە، بۆ ئەو مەبەستە لەم شوێنانەی لای خوارەوە حاوییە دانراوە:
یەكەم/ چەمچەماڵ:
– ڕێگای ناوشوان، نزیک معرزەکان

دووەم/ شۆڕش:
– مەیدانی ئاژەڵان
– ناوچە پیشەسازی شۆڕش
– بەرامبەر کۆگای دەوڵەت
– بەرامبەر شوقەکان
– بەرامبەر سەنتەری سەرچاوەی خۆشەویستی
– بەرامبەر قوتابخانەی باسەڕە
– بەرامبەر یاریگای داخراوی شۆڕش

سێیەم/ تەکیەی کاکەمەند:
– لەسەر ڕێگای سەرەکی چەمچەماڵ – تەکیە لە شوێنی تایبەت بە لەناوبردنی خۆڵ و خاشاک.

جەختیشی كردۆتەوە، قەسابخانەی چەمچەماڵ کراوە دەبێت و دەتوانن قوربانیەکانتان لە قەسابخانەکە ئەنجام بدەن.

 

هاتووچۆی بارهەڵگر لە ڕۆژانی جەژن قەدەغە کرا
پێشت هاتووچۆی بارهەڵگر لە ڕۆژانی جەژن قەدەغە کرا
نێچیرڤان بارزانی: با چه‌مك و ماناكانی جه‌ژن له‌ گه‌ردنئازادی و لێبوردن تازه‌ بكه‌ینه‌وه‌
دواتر نێچیرڤان بارزانی: با چه‌مك و ماناكانی جه‌ژن له‌ گه‌ردنئازادی و لێبوردن تازه‌ بكه‌ینه‌وه‌
پەیوەندیدار