وەزارەتی پەروەردە ساڵنامەی خوێندن و پشووەكانی بۆ ساڵی ٢٠٢٣ ى بڵاوكردەوە



وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، وەرزی دووەم لە ٢ی ١ی ٢٠٢٣ دەستپێدەكات و لەپاش جەژنی ڕەمەزان لە ٢٩ی ٤ی ٢٠٢٣ تاقیكردنەوەی كۆتایی وەرز بۆ پۆلە ناكۆتاكان دەست پێدەكات.

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە ساڵنامەی خوێندن لە وەرزی دووەم لە ٢ی ١ی ٢٠٢٣ دەستپێدەكات دوو رۆژی سەرەتای وەرز واتە ٢ و ٣ ی ١ ی ۲۰۲۳ ( دووشەممە و سێشەممە ) تەرخاندەكرێت لەلایەن كارگێری ناوەندەكانی خوێندن بۆ هەڵمەتی هۆشیاری لە هەمان ئەو بابەتانەی كە لەوەرزی یەكەم باسیان لێوەكرا.
بریتین لە :
٭ خۆشەویستی كوردستان و پێكەوەژیان.
٭ چەك و مەترسییەكانی ، چەكداماڵینی گشتیی و كۆمەڵایەتی.
٭ مەترسییەكانی بڵاوبوونەوەی مادەهۆشبەرەكان.
٭ تەكنەلۆژیا و ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان.
٭ ژینگە و پاراستنی سەرچاوەكانی ئــاو.

ڕاشیگەیاندووە، لە پاش جەژنی ڕەمەزان لە ٢٩ی ٤ی ٢٠٢٣ تاقیكردنەوەی كۆتایی وەرز بۆ پۆلە ناكۆتاكان دەست پێدەكات ، بە جۆرێك لە ٨ ی ٥ ی ٢٠٢٣ بەر لەهاتنی گەرمایەكی زۆر تاقیكردنەوەكان كۆتاییان دێت.

هاوكات خولی دووەمی ئەمساڵیش وەك پار خشتەكەیان دیاریكراوە كە لە ٢٣ی ٥ی ٢٠٢٣ دەستپێدەكات و لە ١ی ٦ی ٢٠٢٣ كۆتای دێت ، تەنها پۆلی ١٢ ی ئامادەیی دەمێنێت كە لە ٣ی ٦ی ٢٠٢٣ تاقیكردنەوەی وەزای / خولی یەكەم ئەنجامدەدەن تا ٢٧ی ٦ی ٢٠٢٣.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە بۆ حاڵەتی نالەباری كەشوهەوا بەهەموو جۆرەكانییەوە كە گرفتی هاتوچۆ دروستبكات و كاریگەریی لە سەر سەلامەتی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندكاران هەبێت ، دەسەڵاتی تەواو دراوە بە بەرێز بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆكان كە بەڕەزامەندی بەڕێزان پارێزگار یان سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆ، پشوو ڕابگەیەنن و بۆ ئەم بابەتە پێویست بە گەڕانەوە بۆ وەزارەت ناكات.

لا يتوفر وصف للصورة.

 

بازیان؛ هاووڵاتیەك بەتۆمەتی زیادەڕۆیی دەستگیركرا
پێشت بازیان؛ هاووڵاتیەك بەتۆمەتی زیادەڕۆیی دەستگیركرا
داوا لە ئەڵمانیا دەکرێت، تانك و زریپۆش بۆ ئۆكراینا ڕەوانە بکات
دواتر داوا لە ئەڵمانیا دەکرێت، تانك و زریپۆش بۆ ئۆكراینا ڕەوانە بکات
ەیوەندیدار