داوا لە ئەڵمانیا دەکرێت، تانك و زریپۆش بۆ ئۆكراینا ڕەوانە بکات



فردریك مێرتس سەرۆكی پارتی یەكێتی دیموكراتی مەسیحی ئۆپۆزسیۆن لە ئەڵمانیا، داوا دەكات تانك و زریپۆشی سەربازی بۆ ئۆكراینا ڕەوانە بكرێن، تا لێوەی خەسڵەتەكانی سەركردایەتی بخرێنەڕوو لەسەر ئاستی ئەوروپا.

مێرتس لە دیمانەیەكی لەگەڵ ئاژانسی دەنگوباسی ئەڵمانی dpa ڕایگەیاند”ڕەوانەكردنی تانك و زریپۆش بۆ ئۆكراینا نابێتە مایەی درێژەكێشانی جەنگ و بگرە ماوەی جەنگەكە كورت دەكات. دەبوو ئەڵمانیا و وڵاتانی ئەوروپا زووتر تانك و زریپۆشی خۆرئاواییان ڕەوانەی وڵاتەكە بكردایە”.

بە وتەی فریدریك مێرتس”واپێدەچێت حكومەتەكەی ئۆلاف شۆڵتس ئیرادەیەكی سیاسی وەهای نەبێت لەو ڕووەوە، تا لە ئەوروپادا دەستپێشخەریی بكات”.

وەزارەتی پەروەردە ساڵنامەی خوێندن و پشووەكانی بۆ ساڵی ٢٠٢٣ ى بڵاوكردەوە
پێشت وەزارەتی پەروەردە ساڵنامەی خوێندن و پشووەكانی بۆ ساڵی ٢٠٢٣ ى بڵاوكردەوە
هەرێم زیاتر لە ١٣ تەن هەنار بۆ ئێران دەگێڕێتەوە
دواتر هەرێم زیاتر لە ١٣ تەن هەنار بۆ ئێران دەگێڕێتەوە
ەیوەندیدار