دەستگیرا بەسەر ئەو پیکابەی بە شێوەیەکی مەترسیدار ژمارەیەک کرێکاری سەرخست بوو



هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند، ئەو پیکابەی بە شێوەیەکی نایاسایی و مەترسیدار ژمارەیەک کرێکاری سەرخست بوو لەلایەن هاتووچۆی هەولێرەوە دەستی بەسەر داگیرا.

ئاماژەی بەوەکرد، چەند ڕۆژێک بەر لە ئێستا وێنەی ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب تویۆتاهایلۆکس لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەوە، کە ژمارەیەک کرێکاری بەشێوازێکی نایاسای و مەترسیدار بۆ سەر ژیانیان سەرخستبوو، دواتر لەلایەن هاتووچۆی هەولێر دەستی بەسەر داگیرا و ڕێکاری یاسای بەرامبەر گیرایە بەر.

هاتووچۆی هەولێر داوای لە شوفێرانی ئۆتۆمیلی بارهەڵگر کرد، بەهیچ جۆرێک سەرنشین لەناو بۆدی دواوە سەر نەخەن، چونکە لە ڕووی یاساوە ڕێگا پێدراونییە و مەترسیدارە بۆ سەر سەلامەتی گیانی سەرنشینەکان.

 

تەرمەکەی رەئیسی لە تەورێزەوە تا مەشهەد
پێشت تەرمەکەی رەئیسی لە تەورێزەوە تا مەشهەد
زیاتر لە هەشت هەزار حەبی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیرا
دواتر زیاتر لە هەشت هەزار حەبی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیرا
پەیوەندیدار