تەرمەکەی رەئیسی لە تەورێزەوە تا مەشهەد



لە تەورێزەوە بۆ مەشهەد، تایبەتمەندی ئەم شارانە چین کە ڕێوڕەسمی پرسەی سەرۆک کۆماری ئێران تێیدا بەڕێوەدەچێت؟

 

بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٢-٥-٢٠٢٤، ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی ئێران لە ناوەڕاستی تاران کۆبوونەوە بۆ بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی پرسەی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران و شاندی یاوەری کە لە ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرێکدا گیانیان لەدەستدا.

 

ئێرانییەکان لە زانکۆی تاران و دەوروبەری کۆبوونەوە و ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی لە سەر تەرمی ڕەئیسی و حەوت کەس لە شاندی یاوەری کە لە نێویاندا حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران هەبوو، نوێژی مردوویانکرد.

بڕیارە ڕێوڕەسمی پرسە تا ڕۆژی پێنجشەممە -هەینی بەردەوام بێت، بەو پێیەی چەندین شاری ئێران شاهیدی ڕێوڕەسمی جەماوەرین بۆ گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمار و هاوەڵانی، ڕیورەسمەکە لە تەورێزەوە دەستیپێکردووە و تا شاری مەشهەد بەردەوامی دەبێت، کە لەوێ بەخاک دەسپێردرێن.

 

تەورێز پایتەختی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵاتە، هەروەها نزیکترین پایتەختە لە شوێنی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکە، لە دوای تاران و مەشهەد بە سێهەمین شاری گەورەی ئێران دادەنرێت.

 

تەورێز یەکێکە لە جەمسەرەکانی ئابووری ئێران، کە بە بازرگانی و پیشەسازی و کەرتی پەیوەندییەکان بەناوبانگە و دیارترین پیشەسازییەکانی بریتین لە چیمەنتۆ و پترۆکیمیایی و بەستنی ئۆتۆمبێل.

 

تەورێز لە چەند قۆناغێکی مێژووی ئیسلامیدا کراوە بە پایتەختی ئێران، دیارترینیان قۆناغی سەفەوی و قاجار بوو، هەروەها بە مێژووی ئیسلامی و پێش ئیسلام ناوبانگی هەیە و لە چەندین قۆناغی مێژوویدا وەک پایتەختی ئێران خزمەتێکی زۆری کردووە.

 

ئەم شارە قەڵای تەورێزی تێدایە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی هەشتەمی کۆچی و لەسەر پاشماوەی دیواری مزگەوتێکی کۆن دروستکراوە.

 

قوم

کاروانی مەراسیمی بەخاکسپاردنی سەرۆکی ئێران و یاوەرەکانی بەشاری قوم لە باکووری ئێران تێپەڕی، کە وێستگەی دووەمی پرسەی ڕەئیسی بوو، کە دوای نیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە تەرمەکان گەیشتنە ئەو شارەی، ڕەئیسی خوێندنی ئایینی تێدا وەرگرتووە.

 

قوم دەکەوێتە باشووری تارانی پایتەخت و بە یەکێک لە ناوەندە دیارەکانی پێکهێنانی دەسەڵاتە ئایینیەکان دادەنرێت، خاوەنی قوتابخانەی فەیزییە یە کە یەکەم پریشکی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لێیەوە هەڵگیرسا.

 

شاری قوم مەزارگەی “سەیدە مەعسومە” لەخۆدەگرێت، کە دەجێتەوە سەر فاتیمە کچی ئیمام موسای کازم، مەزارگە کە بە یەکێک لەو شوێنە ئاینیە گرنگانە دادەنرێت کە بۆ سەردانیکاران جێگای سەرنجە و گۆڕی چەندین کەسایەتی بەناوبانگیشی لەخۆ گرتووە.

 

ئاپۆڕای پرسەداران بە دوو شوێنی پیرۆزی شارەکەدا تێپەڕین – مزگەوتی جەمکاران و مەزارگەی فاتیمە مەعسومە.

 

قوم، ئەو شوێنە بوو کە سەرۆک کۆماری کۆچکردووی ئێران لە بواری فیقهی ئیسلامیدا ئیایدا خوێندوویەتی.

تاران

ئێوارەی رۆژی سێشەممە ٢١-٥-٢٠٢٤ تەرمەکان گەیشتنە تارانی پایتەختی ئێران و ئەمڕۆچوارشەممە ٢٢-٥-٢٠٢٤ ڕێوڕەسمی پرسەی فەرمی لە زانکۆی تارانەوە تا گۆڕەپانی ئازادی بەڕێوەدەچێت، هەروەها ڕێوڕەسمێکیش لە پاشنیوەڕۆدا بە ئامادەبوونی شاند و میوانانی بیانی بەڕێوەدەچێت.

 

تاران بە یەکێک لە گەورەترین شارەکانی ئێران و چڕترین شاری دانیشتووانی ناوچەکە دادەنرێت، پیشەسازییە سەرەتاییەکانی وڵات تێیدا چڕبوونەتەوە، جگە لە زانکۆ و دەیان هۆڵی سینەما و شانۆ و مۆزەخانە و پارک، گەورەترین مزگەوت و کەنیسەی مێژووییش لەخۆ دەگرێت

 

ئەو لێژنەی کە بۆ ئەنجامدانی پرسەی تەرمەکان پێکهێنرابوو، بڕیاریدا کە ئەو ڕێوڕەسمە بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە لە تاران بەڕێوە بچێت، دەڵێن؛ لە دوایین کاتژمێرەکانی ئەمرۆدا پرسەکە دەگوازرێتەوە بۆ هۆڵی نوێژی خوینانی ئیمام خومەینی لە پایتەخت، بۆ دواین ماڵئاوایی لە ڕەئیسی و یاوەرانی.

 

هۆڵی نوێژی ئیمام خومەینی دەکەوێتە ناوچەی عەباس ئاباد لە تاران و ڕووبەرەکەی نزیکەی ٦٣٠ هەزار مەتر چوارگۆشەیە، لە ڕووی ڕووبەرەوە لە دوای مەزارگەی ئیمام ڕەزا لە شاری مەشهەد، گەورەترین هۆڵی نوێژ کردنە.

 

هۆڵی نوێژ کە بە “کەنیسەی گەورەی تارانیش” ناسراوە، لە کۆمەڵێک بینا و بالەخانەی گەورە پێکهاتووە کە ژمارەیەکی زۆر خەڵک لەخۆ دەگرێت و بەزۆری بۆنە ئایینی و سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی تێدا بەڕێوەدەچێت، هاوکات بە شوێنێکی هەمیشەیش بۆ پێشانگای ساڵانەی کتێب لە ئێران دادەنرێت.

 

خوراسان

بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە تەرمی ڕەئیسی دەگاتە پارێزگای خوراسانی باشوور، لەوێ بەخاک دەسپێردرێت.

 

پارێزگای خوراسان یەکێکە لە پارێزگا سنوورییەکانی وڵات و پایتەختەکەی شاری بیرجەندە کە چەندین باخچەی مێژوویی لەخۆدەگرێت، ئەمە جگە لە بوونی هەندێک قەڵا و کۆشک، کە مێژووەکەی بۆ سەردەمێکی دوور دەگەڕێتەوە.

دۆزینەوەی شوێنەوارە کۆنەکان لە باکووری خوراسان، تەمەنی زۆر بەرزی ئەم پارێزگایە لە ڕووی نیشتەجێبوونی مرۆڤەوە نیشان دەدات، شوێنەواریی بەهلان و گردی جەگارم تەمەنیان نزیکەی ١٢ هەزار ساڵە و بینای وەک بینای بەردی سەباخۆ لە سەردەمی پێش ئیسلامەوە لەم ناوچەیەدا دروستکراوە، کە بە کۆنترین بینای ئەو بەشەی مێژوو دادەنرێت.

 

شاری بۆگنۆرد ناوەندی ئەم پارێزگایەیە و شیروان، جەگارم، فاروج، ئیسفەرین بەشێک لە شارەکانی دیکەی باکووری خوراسانن.

 

دوای سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی ٢٠٢١، ڕەئیسی، وتاری سەرکەوتنی خۆی لە شاری مەشهەد لەبەردەم هەزاران لایەنگرانی کە لە دەوروبەری مەزارگەی ئیمام ڕەزا پێشکەشکرد، لەوێ بەڵێنی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و، باشترکردنی دۆخی ئابووری، و کارکردن بۆ “پاراستنی کەرامەتی ئێرانییەکانی دا”.

 

جگە لە ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆککۆماری تورکیا و حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوە، محەممەد ئەلهاشم ئیمامی هەینی تەورێز و مەلەک ڕەحمەتی پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات و مێهدی موسەوی فەرماندەی یەکەی پاراستنی سەرۆک کۆماریش لە ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەیاندا گیانیان لەدەستداوە .

 

کاربەدەستانی ئێران دەڵێن، هێلیکۆپتەرەکە بەهۆی “خراپی رەوشی کەش و هەوا و تەم و مژ لە ناوچەکەدا” ناچار بووە نیشتنەوەی بەپەلە ئەنجام بدات.

 

ساڵانی ڕابردوودا ئێران شاهیدی زنجیرەیەک کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە بووە، کە بەرەنجامی خراپی و لەکارکەوتنی بەشە جیاوازەکانی ئەو پێداویستیانەیە کە کۆپتەر و فڕۆکەکانی هەیەتی و بە هۆی سەپاندنی سزا بەسەریدا، پێداویستییەکانی گواستنەوەی مەدەنی و سەربازی لە دۆخێکی خراپدان.

وەزیری تەندروستی: دوو حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە هەرێم تۆمارکراوە
پێشت وەزیری تەندروستی: دوو حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە هەرێم تۆمارکراوە
دەستگیرا بەسەر ئەو پیکابەی بە شێوەیەکی مەترسیدار ژمارەیەک کرێکاری سەرخست بوو
دواتر دەستگیرا بەسەر ئەو پیکابەی بە شێوەیەکی مەترسیدار ژمارەیەک کرێکاری سەرخست بوو
پەیوەندیدار