سەرۆک وەزیرانی عێراق بانگھێشتی “کۆنفرانسی ئاشتی لە ئۆکراینا” کرا



محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەلایەن سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی بانگھێشت کرا، بۆ ئەوەی بەشداری لە “کۆنفرانسی ئاشتی لە ئۆکراینا” بکات کە مانگی داھاتوو لە سویسرا بەڕێوەدەچێت.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە محەمەد شیاع سودانی بە تەلەفۆن لەگەڵ سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی قسەی کردووە.

ڕاشیگەیاندووە کە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی بانگھێشتنامەیەکی ئاراستەی محەمەد شیاع سوودانی کردووە، بۆ ئەوەی بەشداری لە “کۆنفرانسی ئاشتی لە ئۆکراینا” بکات کە مانگی داھاتوو لە سویسرا بەڕێوەدەچێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، باس لە پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئۆکراینا کراوە، ھەروەھا گرنگی ئەنجامدانی کۆبوونەوەی لیژنەی ھاوبەشی نێوان ھەردوو وڵات تاوتوێ کراوە، ئەوەش بە ئامانجی باشترکردنی ھاریکارییە ھاوبەشەکانی نێوان عێراق و ئۆکراینا لە بوارەکانی ئابووری و بازرگانییەکانی نێوان ھەردوو وڵات.

ھەروەھا باسی لەوەشکردووە، کە لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی ھەماھەنگی نێوان عێراق و ئۆکراینا لە بوارەکانی ئاسایشی خۆراک و وزەدا کراوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، کە لە تەوەرێکی دیکەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، باس لە کارەکانی کۆمپانیا ئۆکراینییەکان لە عێراق کراوە و لەوبارەیەوە محەمەد شیاع سودانی ڕایگەیاندووە، کە زنجیرەیەک ڕێوشوێنیان بە ئامانجی ڕەخساندنی ژینگەیەکی نموونەیی بۆ وەبەرھێنان لە عێراق، گرتووەتەبەر.

ڕێنمایی بۆ شۆفێران لە کاتی کرداری تێپەڕاندن
پێشت ڕێنمایی بۆ شۆفێران لە کاتی کرداری تێپەڕاندن
ئەنجومەنی نوێنەران بڕیار لەسەر تەمەنی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان دەدات
دواتر ئەنجومەنی نوێنەران بڕیار لەسەر تەمەنی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان دەدات
پەیوەندیدار