ئاوات شێخ جەناب: پێویستە فەرمانگەکان خۆیان لەگەڵ سیستەمی تمویل زاتی بگونجێنن



وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەریمی کوردستان رایگەیاند، پێویستە بە زووترین کات ئەو فەرمانگانەی تەمویل زاتین جیابکرێنەوە و هاوشێوەی عێراق کار بە سیستمی ژمێریاریی تایبەت بە تەمویل زاتی بکەن.

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە کە، ئەمرۆ سێشەمە  ٢١-٥-٢٠٢٤، لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێرکاری وەزارەتی دارایی و ئابووری خولێک بۆ فەرمانگەکانی تمویل زاتی لەسەر ئاستی وەزارەتەکان دەکاتەوە و وەزیری دارایش بەپێویستی زانی فەرمانگە پەیوەندیدارەکان بەزووترین کات خۆیان لەگەڵ سیستەمە بگونجێنن.

ئاوات شێخ جەناب، رایگەیاندووە، لەدەرئەنجامی ئەو ڕێککەوتن و لێکتێگەیشتنانەی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی هاتووەتە ئاراوە پێویستە بەزوترین کات ئەو فەرمانگانەی تمویل زاتین جیابکرێنەوە و هاوشێوەی عێراق کار بەسیستەمی ژمێریاری تایبەت بە تمویل زاتی بکەن، ڕونیشیکردەوە کە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ لە سەر ڕادەستکردنی داهاتە نانەوتیەکان گەیشتونەتە ڕێکەوتن بەپێی یاسای بودجەو یاسای ئیدارەدانی دارایی و لەسەر بنەمای بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی.

خولی تمویل زاتی لەلایەن سەنتەری پەرەپێدانی وەزارەتی دارایی و ئابوری بۆ فەرمانبەرانی ژمێریاری فەرمانگەو وەزارەتە پەیوەندیدارەکان کراوەتەوەو بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە هەولێرو سلێمانی و دهۆک بەردەوام دەبێت.

سبەینێ مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت
پێشت سبەینێ مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت
گەرمای هاوین دەستپێدەكات
دواتر گەرمای هاوین دەستپێدەكات
پەیوەندیدار