لەناو بازاڕی هەڵەبجە تەقەكرا و دوو كەس بریندارن



بەهۆی شەڕ و دەمەقاڵێیی نێوان دوو كەسەوە، كە یەكێكیان تەقەی كردووە و بەوهۆیەوە دوو كەس بریندار بوون.

بەرزان عوسمان، وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجەڕایگەیاندووە، ئێوارەی ئەمڕۆ لەناو بازاڕی هەڵەبجە شەڕ و دەمەقاڵێ لە نێوان دوو کەس ڕوویداوە و بەهۆیەوە کەسێک تەقەی کردووە.

ڕاشیگەیاندووە، بەهۆی تەقەكانەوە دوو هاووڵاتی، کە لە نزیک شوێنی شەڕەکە بوون فیشەکیان بەرکەوتووە و بریندار بوون.

ئاماژەی بەوەشكردووە، دۆخی بریندارەکان جێگیرە و تەقەکەرەکەش هەڵاتووە، بەڵام هێزەکانمان لە هەوڵی دەستگیر کردنیدان.

 

نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی ئاگاداری دایكان و باوكان دەكاتەوە
پێشت نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی ئاگاداری دایكان و باوكان دەكاتەوە
زنجیرەیەک هەورەبروسکە و تاوە باران هەرێم دەگرێتەوە
دواتر زنجیرەیەک هەورەبروسکە و تاوە باران هەرێم دەگرێتەوە
پەیوەندیدار