مەسرور بارزانی: لەم کاتە سەختەدا هاوخەمی خۆمان بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران دووپات دەکەینەوە



سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی گیان لەدەستدانی ئیبراهیم ڕەئیسی لە پەیامێکی سەرەخۆشیدا ڕایگەیاند، “هاوخەمی و هاوپشتی خۆمان لەگەڵ خەڵکی کۆماری ئیسلامی ئێران دووپات دەکەینەوە”.

ئەمڕۆ دووشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پرسەنامەیەکدا، سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد بۆ گیان لەدەستدانی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران و حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوە و ژمارەیەک لە بەرپرسانی دیکە کە لە ڕووداوی تێکشکانی هێلیکۆپتەرەکەیان گیانیان لە دەستدا.

لە پرسەنامەکەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ڕێبەرایەتی و حکومەت و خەڵکی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکەین بۆ کۆچی دوایی سەرۆک کۆمار ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی و وەزیری دەرەوە بەڕێز حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان و هاوڕێکانیان.

وتیشی، لە خوای مەزن داواکارین گیانی خوالێخۆشبووان بخاتە بەر بەزەیی خۆی و سەبر و دڵنەواییش بە بنەماڵە و کەسوکار و خەڵکی ئێران بە گشتی ببەخشێت، لەم کاتە سەختەدا، هاوخەمی و هاوپشتی خۆمان لەگەڵ خەڵکی کۆماری ئیسلامی ئێران دووپات دەکەینەوە.

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە، هەلیکۆپتەرەکەی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران و یاوەرانی بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە لە سنووری پارێزگای تەورێز کەوتە خوارەوە، سەرجەم سەرنشینانی هێلیکۆپتەرەکە کە نۆ کەس بوون، مردن.

نوێنەری حکومەتی هەرێم: بەغدا قووڵایی ستراتیژیی هەرێمی کوردستانە
پێشت نوێنەری حکومەتی هەرێم: بەغدا قووڵایی ستراتیژیی هەرێمی کوردستانە
نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ كۆمارى ئيسلاميى ئێران ده‌كات
دواتر نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ كۆمارى ئيسلاميى ئێران ده‌كات
پەیوەندیدار