عێراق مووچەی فەرمانبەران زیاد دەکات



حكومەتی عێراق لەڕێگەی هەمواری یاسای پلەبەندی مووچەوە، مووچەی بەشێكی فەرمانبەران زیاد دەكات.

ماوەی دوو ساڵە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەڕێگەی لیژنەیەكی باڵای وەزارەتەكانی دارایی و پلاندانانەوە بە سەرپەرشتی ئەمیندارێتی ئەنجوومەنی وەزیران و هەماهەنگی لیژنەی دارایی پەرلەمان لە هەوڵی هەمواركردنەوەی یاسای پلەبەندی مووچە و یاسای مووچەی ژمارە 22ی ساڵی 2008ی عێراقدایە.

ئومێد قەرەداغی، مامۆستایای ئابووری لە زانكۆی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، عێراق مووچەی فەرمانبەران زیاد دەکات بەجۆرێك پلە 10ی وەزیفی دوای زیادکردنەکە مووچەیان دەبێتە 650 هەزار دینار و فەرمانبەرانی پله نۆیەم، دوای زیادکردنی مووچەکانیان دەگاتە 727 هەزار دیناری عێراقی.

ئاماژەی بەوەشكرد، دوای زیادکردنی مووچەی فەرمانبەرانی پلەی هەشتەم بڕی 819 هەزار دیناری عێراقی وەردەگرن، بەڵام فەرمانبەران لە پلەی یەکەمدا دوای زیادکردنەكە دەبێتە یەک ملیۆن و 100 هەزار دیناری عێراقی.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە بەهۆی هەڵئاوسانی ئابووری و گرانی نرخی خۆراك و كەلوپەل لە بازاڕدا حكومەت و پەرلەمانی عێراق دەیانەوێت كاریگەری ئەو گرانییە لەسەر چینی فەرمانبەران كەم بكەنەوە، ئەوەش لەڕێگەی زیادكردنی مووچەوە لەگەڵ ئەوەشدا جیاوازی مووچەی نێوان وەزارەتەكان كەم بكەنەوە.

پێشتر حكومەتی عێراق بڕیاریدا بە زیادكردنی مووچەی خانەنشینان و لەمانگی ڕابردووشدا مووچەی كەمئەندامان لەڕێگەی هەمواری یاسای پاراستنی تۆڕی كۆمەڵایەتییەوە زیادكرا.

نهێنییەکی تری تابلۆی مۆنا لیزا ئاشکرا کرا
پێشت نهێنییەکی تری تابلۆی مۆنا لیزا ئاشکرا کرا
نوگرەت سەلمان، ڕەگوڕیشەی دڵڕەقی
دواتر نوگرەت سەلمان، ڕەگوڕیشەی دڵڕەقی
پەیوەندیدار