پەرلەمانتارێکی عێراق بەفیڕۆدانی ملیارەها دۆلار لە پڕۆژەیەکی خەیاڵی ئاشکرا دەکات



ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق باس لەو پڕۆژانە دەکات کە لە پارێزگای زیقار ئەنجامدراون، لەگەڵیدا بەفیڕۆچوونی ملیارەها دۆلار ئاشکرا دەکات.

ڕۆژی چوارشەممە، عادل ڕەکابی، ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بە ژمارەی ئەو پرۆژانە کرد لە ساڵی 2007 تا ئێستا لە پارێزگای زیقار ئەنجامدراون و ئاشکرای کرد، کە زۆربەیان پڕۆژەی ساختە بوون، کە بوونەتە هۆی بەفیڕۆدانی ملیارەها دینار.

عادل ڕەکابی ڕاشیگەیاندووە، پارێزگاری زیقار شایەتحاڵی ڕاگەیاندن و ڕەوانەکردنی 315 پڕۆژە بووە لە ساڵی 2007 تا ئێستا، لەکاتێکدا ڕێژەی تەواوکردنی ئەو پڕۆژانە گەیشتووەتە 17%، کە ژمارەیان 52 پڕۆژەیە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پڕۆسەی تەواوکردنی پڕۆژەکان لە ئاستێکی خراپدایە، پەیوەندیدارە بە کۆمەڵگەی نیشتەجێبوون، قوتابخانە تایبەتەکان، کلینیکەکانی پزیشکی، پڕۆژەی پیشەسازی، کارگەی بازرگانی و کشتوکاڵیی، کە هەموویان پڕۆژەی خەیاڵین.

ئەوەشی خستەڕوو، پارێزگای زیقار لە دەریایەک پڕۆژەی خەیاڵیدا دەسووڕێتەوە کە سەرچاوەی بەفیڕۆچوونی ملیارەها دۆلار بوون، دۆسێیەکان لەبەردەم دەستەی دەستپاکی ئاشکرا دەکەم، بۆئەوەی هەموو لایەنە کەمتەرخەمەکان لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت.

حکومەتی عێراق بەردەوام جەخت لەسەر پێشکەوتنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان دەکاتەوە کە ساڵانێکە لە بەغدا و پارێزگاکان دواکەوتوون و وەستاون، ئەمەش وەک بەشێک لە کارە لە پێشینەکانی حکومەت لە بنیاتنانەوەی ژێرخانی ئابووری و باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان.

ڕۆژی تاوتوێکردنی سکاڵاکەی مەسرور بارزانی دەستنیشان کرا
پێشت ڕۆژی تاوتوێکردنی سکاڵاکەی مەسرور بارزانی دەستنیشان کرا
سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی دوو پەیامیان ئاڕاستەی مامۆستایان کرد
دواتر سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی دوو پەیامیان ئاڕاستەی مامۆستایان کرد
پەیوەندیدار