شارەوانی سلێمانی بڕیارێک دەربارەی پرۆژەکانی نزیک دەریاچە و ڕووبارەکان دەردەکات



شارەوانییەکانی سلێمانی لە مۆڵەتدان بەو پرۆژە گەشتیاری و پیشەسازییانە ئاگاداردەکرێنەوە کە لە دەریاچە و ڕووبارەکان نزیکن.

ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیییەکانی سلێمانی ڕایگەیاند، بەمەبەستی پاراستنی سنوری قەدەغەکراوی بەنداوەکان و لە کاتی پێدانی مۆڵەت و دروست کردنی پڕۆژەی کشتوکاڵی، گەشتیاری و پیشەسازی لە سنووری شارەوانیەکانی سەر بە بەڕێوبەرایەتیمان، پێویستە پابەندی یاساکانی تایبەت بە ئاو و دەریاچەو ڕووبارەکان بن.

ڕوونیشیکردەوە کە دەبێت دووری پێویست لە دەریاچە و ڕووبارەکان لەبەرچاوبگیرێت بۆئەوەی کاریگەری نەبێت لە بەرنامەی کۆکردنەوە و ئیشپێکردنی ئاو لە بەنداوەکان و پاکڕاگرتنی ژینگەی بەنداوەکان.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی ڕاشیگەیاند، “سەرجەم شارەوانیەکانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی سلێمانی ئاگادار دەکەینەوە ئەوانەی کە لە سەرچاوە ئاوییەکانەوە نزیکن ڕەچاوی ئەو پڕۆژانە بکەن کە لەسەرەوە ئاماژەمان پێکردووە”.

سەرەتای ئەم مانگە بەشێک لە پڕۆژە گەشتییارییەکانی سنووری دەربەندیخان بە هۆی سەرڕێژکردنی بەنداوی دەربەندیخانەوە زەرەرمەند بوون.

 

لە بەردەم پارێزگاری بەغدا خۆپیشاندان ئەنجام دەدرێت
پێشت لە بەردەم پارێزگاری بەغدا خۆپیشاندان ئەنجام دەدرێت
ئەرێ ئەزموونتان لەو شکستانە وەرنەگرت؟
دواتر ئەرێ ئەزموونتان لەو شکستانە وەرنەگرت؟
پەیوەندیدار